
01-23-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌جێ نایێ، ده‌بێ روو که‌ینه سارا
حه‌قی ئادابی مه‌جنوونی له شارا
که چه‌رخ ئه‌سکه‌نده‌ری دی ده‌رده‌داره
وتێ: ئه‌م هه‌م بووه هه‌م ده‌ردی دارا
هه‌تا حه‌ق ناسیره، هه‌ر حه‌قمه مه‌نزوور
وه‌کوو مه‌نسوور ئه‌گه‌ر بمکه‌ن به دارا
نه‌گه‌یمه ئه‌و جوانه و گه‌یمه پیری
مه‌ده‌د یا پیری پیرانی بوخارا
له‌به‌ر زار و نه‌زاری بوومه وه‌ک پووش
ده ئه‌مجا رابوێره من به زارا
مه‌گه‌ر تۆ عه‌رزی خاڵم که‌ی له کن یار
قه‌ڵه‌م، ساغی قسه: من نیمه یارا
له‌ڕم دی زاهید ئه‌م زستانه، زانیم
کلک نادا به زڕپنگی به‌هارا
وه‌ره ده‌ستێ به خوونم که نیگارین
خوێنی من حه‌ڵاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئه‌و شۆخه له عاشق وه‌رده‌چه‌رخێ
له‌گه‌ڵ که‌س، چه‌رخه ئه‌و، ناکا مودارا
موژه‌ی خوێنێ ده‌کا هه‌ر له‌حزه، سه‌یره!
ئه‌مه‌نده گوڵ له بن یه‌ک نووکه خارا
که‌شک به‌م [مه‌حویا] هه‌ر شه‌ربه‌تی مه‌رگ
له‌سه‌ر ئه‌رزا نیه ئاوی گه‌وارا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|