وه‌ک بولبول ئه‌و دڵه به گوڵی روو که روو ده‌کا
په‌روانه‌یه زیاره‌تی شه‌مع ئاره‌زوو ده‌کا
من وه‌سڵی ئه‌و به‌رابه‌ری جه‌ننه‌ت ده‌گرم و ئه‌و...
دۆزه‌خ به ئاهی سینه‌یی من روو به روو ده‌کا
ریشێکی پان و تووکی بنا گوێ درێژ و لوول
سۆفیی له دینی به دیمه‌ن له جوو ده‌کا
گه‌ر عاشقی له خوونی جگه‌ر قوم ده، ده‌م مه‌ده
مه‌ی خواره، خام کاره هه‌تا هاو و هوو ده‌کا
دنیا به حیله مه‌یلی به ئه‌بنای ئه‌گه‌ر ببێ
ئه‌م [دایه رێزبار] به فرزه‌ندی شوو ده‌کا
ئه‌شکه‌وتی بایه‌که ده‌می واعیز که دێته وه‌عز
وه‌قتی سکووتی نه‌قشی سمێڵی له قوو ده‌کا
دا عه‌کسی جیلوه ده‌رنه‌که‌وێ، نه‌ک له چاکییه
ئه‌و شۆخه چاکی سینه‌یی [مه‌حوی] رفوو ده‌کا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )