دڵفریبی دڵبه‌ری دڵدار، هه‌ی!
فیتنه‌گه‌ر، هه‌ی! ره‌ند هه‌ی! عه‌ییار هه‌ی!
بوویه یاری غه‌یر و من بێگانه مام
بێ وه‌فا، هه‌ی! هه‌ی جه‌فا کردار، هه‌ی!
خۆ موسوڵمانم، به‌م ناحه‌ق خوێنی من...
بۆ ده‌ڕێژی، کافری خوونخوار، هه‌ی!
چا نیه ره‌فتاری وا به‌د به‌س بکه
ده‌رحه‌قی من، شۆخی به‌دڕه‌فتار، هه‌ی!
تۆ دڵت دێوانه کردم، ئێسته‌که‌ش
نانوێنی روو، په‌ری توخسار هه‌ی!
قه‌ت له تیری ئاهی مه‌زڵوومانی عیشق
تۆ نه‌ترسی، زاڵمی غه‌ددار هه‌ی!
غه‌یری به‌د نه‌یدی له تۆ [مه‌حوی]، ئه‌تۆش
هه‌ر به‌دت رێ بێ، به‌دی به‌دکار هه‌ی!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )