خۆزگه
خۆزگه ده‌كرا و پێی خه‌یاڵی خۆم ده‌به‌ست
باڵی بشكێ وچیدی نه‌فڕێ دووره ده‌سـت
ڕۆژ و شه‌و دێ، من له‌جه‌سته‌ی خۆم جیام
هه‌ر كه‌وینابێخه‌یاڵیئه‌شقیام
داوی خـاویژینـی دیلیمنایگـرێ
دڵ ده‌تۆقێ گه‌ر قه‌فه‌س بێ و ڕایگرێ
ده‌مفڕێنێ بـۆ ژوانگـه‌ی كـۆنـه یار
بـۆ هـه‌واری ئه‌شقـبـار و ئه‌شكـبـار
مۆمی تاسه‌م داده‌گرسێن سه‌ر له نـۆ
كۆنـه زامییاده‌كانمدێنـه ســـۆ
تازه‌سازێ بووم له خۆزگه ورازی دڵ
كه‌س نه‌بـوو لێمتێبـگائاوازیدڵ
نۆته‌كانم ئه‌شك و ژانی پڕ جه‌خـار
بووم به كایه‌ی ده‌ستی په‌ستی ڕۆژگار
خۆزگه‌كانمبوو به به‌فری به‌ر هه‌تاو
خه‌ونه‌كانم كه‌وته گـۆمی شینی چاو
بووم به سوتووی شێعره‌ساتی ده‌ردی خۆم
گـڕ ده‌چێژم گـڕ ده‌بێژم چه‌شنـی مـۆم
سـاڵـه‌هایه گڕگڕانیه ســۆزی دڵ
ئه‌شق و شێعر و خۆم ده‌سووتین وه‌ك سكڵ
نه‌مدی یارێ تێم بگا چیمچه‌شتـووه
چه‌نده زووخینامورادیمڕشتــووه
گوێگرانی شینی شێعرم گوێ گـران
شه‌وگه‌ڕانی بووكی هه‌ستم بێ چران
ره‌مزی ئه‌شقه سووتن و گریانی نه‌ی
بێدڵان كه‌ی تێده‌گه‌ن له زمانی نه‌ی؟
ئێسته‌ئیتر نـامـه‌وێژینـیدرۆ
تێك ده‌ده‌م ته‌لبه‌ند و په‌رژینی درۆ
هه‌ستی تینووم چۆن ده‌ژی لای وشكه‌چۆم
روو له زه‌ریای ئه‌شقی تازه‌ی دڵ ده‌ڕۆم
ورده مـاسی شێعره‌كانـمئـاگـرن
مه‌ستی ده‌ریان بۆ گه‌ناو خۆ ناگرن
خه‌ونی ئه‌شقی پڕ شه‌پۆلی وه‌ك زرێ
ده‌ست له رۆحی سه‌ركه‌شم هه‌ڵناگرێ
بۆیه دایمباڵی خولیامنـاخه‌وێ
چه‌شنی منداڵ سه‌د بیانوویلێم ده‌وێ
ده‌مـفڕێنێبـۆ ژوانـگه‌ی تازه‌یار
تـازه یار و کۆنه یاریشنـادیار...
ڕه‌حیم لوقمانی