چه‌ند کورته شێعری عه‌بدولقادر نیازی
عه‌بدولقادر نیازی
شار که کرده‌وه‌ی بوو به په‌راوێزی شه‌قام
"با" مێعمارێکی یاغییه
پرچی داریش داناهێنێ...
***
که ئێواره
دابه‌شکه‌ری پیاده‌ڕۆ بێ به سه‌ر نه‌بزی که‌وشه‌کاندا
شار به پاڵپشتی بیرۆکه‌یه‌کی ئانارشیستی
دره‌خته‌کان له بیر خۆیان ده‌باته‌وه.
***
خۆر کاتژمێرێکه به دیواری زه‌مانه‌وه
تا تاریکی که خوداوه‌ندی نسێکانه
خۆی له گه‌مه‌ی تهمهننادا بدۆزێته‌وه و
تۆ
مل که‌چی ریای گوڵه بهڕۆژهم
***
فه‌رمی بوون
خسڵه‌تی نامه‌ی "با"یه
بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی به ڕاوه‌ستان نه‌بێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )