موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3787  
قدیمی 06-16-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


لە باخچە بزێوەكانی كچەشۆخ و... كوڕەخەیاڵ... دا؟!

لەو كاتەوە لە كۆڵانی كچەشۆخ‌دا
وانەكانی من شێتی تۆم كوڕەخەیاڵ دەوترێتەوە
ئەوە نیگاكانی ئەم كۆڵانە
سرودێكی جڵفە بە سەر هەمووی پەنجەرەكانیەوە شۆڕ ئەبێتەوە
*********
چەن شەوێكە پەتی سێدارەیەك خەریكە ماچێك بگرێ لە گەردنی كچەشۆخ
بە بۆنەی وڵامێك لە كوڕەخەیاڵەوە
:
بمبوورە خاتوون
بمبوورە
زۆرم بیر لێ‌كردەوە
دڵی من لە شوێنێكی ترەوە بەندە
*********
لەو كاتەوە كچەشۆخ نیگاكانی بوون بە میوانی داڵانی كوڕەخەیاڵ
گشت پەنجەرەكانی كۆڵان ئاوس بوون بە قەباحەت
ئیتر نە كوڕەخەیاڵ بوو بە گۆرانی كچەشۆخ و
نە كچەشۆخیش بوو بە باخچە سەوزەكەی بەر داڵانی ماڵیان!
*********
شەوێك لە شەوەكانی بووكێنی كچەشۆخ‌دا
خەتێكی سوور داڵانی ماڵی خۆیانی بە دوای خۆی‌دا رادەكێشێ و
قیژەیەك دایكی لە ئامێزی خەونە خۆشەكانی پیاوێك‌دا رادەتڵەكێنێ
: بمبوورە دایە
بمبوورە
بە سرتە بەو كوڕەتیوەم گوت:
ئەم شەو پێریۆدم
پێریۆد!
كەچی نەمزانی شەقامەكانی شاریش پیریۆد دەكا!
*********
لەو كاتەوە مەمكەكانی كچەشۆخ بە تامی پەنجەیەك گەڕانەوە ماڵ
ئەوە چاوەكانن بەڕۆژوون لە بەر ئاوێنەدا
سینگیش شەرمی دەبێتەوە كراس بگۆڕێ و
دڵیش تازە خەریكە هێلانەیەك ساز كا
كە دوێنەكانی تەڵاق دا
*********
چرایەك لەو ماڵەوە بۆ ئەو ماڵ رایەڵە
ماچێك ویزای مەرگی كچەشۆخێك واژۆ دەكا و
حیزێتی پەنجەی كوڕێكیش بە سمتەكانی حەزەكەیەوە
زاوا نەبوون لە كچەشۆخ‌دا!!!
*********
شه‌ویار گولابی‌ئازه‌ر

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید