
06-18-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شعر زیر را استاد حقیقی برای استاد هیمن سرودەاند:
برای به‌ڕێزم له پاش تۆ،من ئیتر سه‌یر و سه‌فا ناکه‌م
به مه‌رگی تۆ،به دڵ مه‌یلی که‌ژ و کێو و چیا ناکه‌م
به داخی تۆ وه‌ژا جه‌رگم بڕاوه،حه‌سته‌مه ژینم
به زام و ئێشه‌وه،مه‌رگم ده‌وێ؛ده‌ردم ده‌وا ناکه‌م
ئه‌وا ده‌شت و چیا شینه و له خاکی نیشتمان شینه
وڵاتی کوردی غه‌مگینه،ده‌ڵێ:ته‌رکی عه‌زا ناکه‌م
له باغان په‌ڕپه‌ڕن گوڵ،بولبول و قومری ده‌ناڵێنن
منی دڵ خه‌سته جا چۆن مه‌حشه‌ری کوبڕا به پا ناکه‌م؟!
هه وارچی تازیه‌دارن،چادر و چیغ ڕه‌شپۆش و خه‌مناکن
هه ڵاڵه و سوێسنه دژ داماون،به لاله‌ی گه‌ش به‌قا ناکه‌م
هه وایه ده‌ست و سه‌حرا،مه‌یلی کوێستانم له لا بایه
هه وای تۆم تا له سه‌ردایه،هه وای ئاووهه وا ناکه‌م
که لاوی کردووه ئه‌ستێره‌ی خه‌م بۆ نێو که‌لاوه‌ی دڵ
هه موو شینگا زه‌لن،خاکی په‌تی تێدا په‌یا ناکه‌م
فیراقی تۆم وه‌کوو"حج الوداع"ێ دێته به‌رچاوێ
ئگه‌ر فیدیه‌ت ده‌وێ فه‌رموو؛به غه‌یری سه‌ر فیدا ناکه‌م
له ناو گه‌ل قاوی مه‌رگت شوێنه‌وارێکی وه‌های دانا
له خوێناوی خه‌ما غه‌رقم،ئه‌گه‌ر چاکی ئه‌دا ناکه‌م
به‌هاره و بولبولی باغی ئه‌ده‌ب"هێمن"ده‌ڵێ ئه‌وجار
له باغان بۆ گوڵی نه‌وڕه‌س،ئیتر نه‌غمه ونه‌وا ناکه‌م
به سروه‌م دێته گوێ ده‌نگی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییووبی
ده‌ڵێ:کوردێکی دڵسۆزی له هۆزی خۆت جودا ناکه‌م
په‌ژاره و مه‌ینه‌تت زۆر دی له دنیا؛خاترت جه‌م بێ
خودا فه‌رموویه‌تی:ڕه‌نجی عیبادم بێ جه‌زا ناکه‌م
وه‌کوو دیوانی تۆ:تاریک و ڕوون"ه ژینی من،ئه‌مما
له به‌ر ناڵه‌ێ جودایی تۆ،خه‌یانی خه‌م به با ناکه‌م
له سه‌ر که‌یکی ته‌مه‌ن شه‌م نایسێ جارێکی دی قوربان
ئه‌جه‌ل مه‌ودای نه‌دا،ده‌یگوت:به عه‌هدی که‌س وه‌فا ناکه‌م
"حه‌قیقی" چاوه‌ڕێی دیداری تۆ بوو داخی داخانم
نه نیشت ئه‌و باره به‌ختی من،له به‌ختی به‌د ئیبا ناکه‌م
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|