
06-18-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بێده‌نگی بۆ من ئاوه‌دانیبوو
من هێزێک جادووی لێ کردووم،
بۆیه پڕم له پرسیاری پێچاوپێچ
ئه‌ما گه‌ره‌کمه به‌قه‌دی وهڵامێکا هه‌ڵکشێم
که‌چی ناگه‌مه ترۆپکی هیچاوهیچ
ئه‌م نادیارییه ده‌گاته کوێ و
بهپلیکانهی چ تیشکێکا سه‌رکه‌وم،
تا بگه‌مه ناخی ژووره تاریکه‌که‌ی خۆم
له کۆڵانی چ بایه‌کدا پێیه‌کانی ویقارێک هه‌ڵده‌قوڵێ،
هه‌تا بڵێم بوه‌سته هاوڕێ
به چ شه‌وێکی شین بگه‌م،
دڵ چاوه‌ڕوان نه‌بێ له‌تونێلی به‌ردێکا
له چ پرسیارێکی مه‌لوول مه‌لولدا،
حه‌قیقه‌ت ده‌گاته وه‌سوه‌سه‌ی وه‌ڵامێک
خودایه من ماندووم... ماندووبوون،
به‌سه‌ر شه‌پۆلی شعورمهوه نیشتۆته‌وه،
من هێزێک جادووی لێکردوم
بۆیه ته‌سلیم بووم به موناجات و تێفکرین
کتێبی ئه‌م هه‌موو گه‌ڕان و چوونه بۆ نه‌گه‌شته،
ره‌فه‌ی ئارشیفێک...
تۆ سه‌یرکه به فه‌رمووده‌ی ئیمامێک
دالی ئه‌م هه‌موو عیشقه دائه‌گیرسێ،
که‌چی من مه‌دلوولی شکسته،
بهدهستهکانمهوه خوڕه‌ی دێ
قامچی ئه‌م هه‌موو هه‌وره،
ئێسکی چرپاکه‌م رووت ده‌کاته‌وه
که‌چی قیژه‌ی بارانێک له گریان ناگا...
په‌ڕۆی ئه‌م هه‌موو گومانه سه‌رم ده‌پێچێ،
که‌چی به‌پووچی یه‌قینه‌وه،
ده‌چمه‌وه سه‌ر نایلۆنترین نزا
من ئه‌وه‌نده گومانم لێ رژا،
تا هه‌موو کراسه‌که‌ی به‌رم خوساو
چڵ، چڵ دوگمه‌ی سنگم بووه هێلانه‌و
ده‌زوویه‌ک باڵ لهشهقژنهوه نه‌هاته‌وه،
ده‌نووکی نه‌ڕژا...!
ئێمه هه‌ر وابووین له‌ئه‌زه‌له‌وه هه‌روا بووین
سوهراب ئاسا چاومان نه‌شۆرد
چوون جریوه‌ی نائومێدیهکمان به‌ده‌سته‌وه نه‌گرت و
بڕۆینه‌وه ئه‌وبه‌ری چۆله‌که‌یه‌ک و بڵێین:
مه‌رحه‌با فڕین
ژیان جریوهیهکه له‌عیشق
به‌ناو لێوی جاده‌یه‌کدا پیاسهکمان چنیو
ده‌رفه‌ت نه‌بوو بڕۆینه‌وه ئه‌به‌ری ماچێکی په‌ژمورده‌و بڵێین:
خه‌می خه‌ونه‌کان مه‌شکێنه،
عیشق هه‌رده‌م کوێرای مه‌رگه
ساده دڵ خه‌یاڵ زهردهبووین و
نیگامان تێکه‌ڵ بهخڵتهی گێڵێتی،
پردی په‌ڕینه‌وه‌یه‌ک نه‌بوو بۆ،
په‌رداخێک حیکمه‌ت و
بڵێین زه‌مه‌ن چرایه‌ک ناکوژێنێته‌وه،
گه‌ر دڵۆپه تیشکه‌کانی له‌عیشق بێ
من، تۆ، ئێمه هه‌روا بووین
له‌ئه‌زه‌له‌وه هه‌روا بووین
من به‌دڵێکی گه‌رم و سه‌رێکی سه‌ر بهخهیاڵاتهوه هاتم،
خودایه چۆن ئه‌م ته‌نهاییه تهریوهم بهێنمه‌وه
هه‌تا بگه‌مه تۆ‌و عیشق ئاشتبکه‌مه‌وه...
من رۆژانه ئه‌ستێره له‌ناو دڵما ده‌خه‌وێ،
به‌تاریکی دایئهپۆشم که بوومه تیشکدان
شه‌وانه شه‌وه‌زه‌نگ له‌سه‌ر به‌رماڵی جه‌سته‌م
نوێژ ده‌کاو به‌رووناکی ده‌یشێلم تاریکستان
که‌چی من هه‌ر ناگه‌مه ته‌ریقه‌تی تهجهللایهک!!
رۆژانه من ده‌ڕۆم تا موتله‌ق، تا سێبه‌ر، تا دوورییه‌کان
تا چوار گۆشه‌ی چوار شه‌ممه‌یه‌ک،
له‌ئاستانه‌ی مه‌زرایه‌ک
تا شه‌پۆلدانی هه‌ینیه‌ک،
له‌به‌ر قاچی مزگه‌وتێک
تا ده‌ست له‌دیواری قریوه‌ی مێرووله‌یه‌ک،
بۆ له‌تێک ژیان
تا باڵقبوونی باڵی چه‌ترێک،
به‌واژۆی باران
که‌چی من هه‌ر ناگه‌مه حه‌قیقه‌تی مهنسورێک...!!
***
من له‌م سه‌ری ته‌نیایه‌وه ده‌گه‌مه ئه‌وسه‌ری ته‌نهایی
ئیتر باسی چیبکه‌م؟!
ئا ئه‌وه‌تا له‌ناو جانتاکه‌مدا شتگه‌لێک هه‌ن پوچ گه‌را
گوڵ له‌ناویا پێئه‌که‌نێ و سوپای نه‌سیم نایه
جۆگه سه‌ما ده‌کاو فه‌رته‌نه‌ی ئاو قوڵپی نایه
تریفه نه‌زیفی ده‌رواو جڵی تاریکی له‌ره‌ی نایه
باران بهبههانهیهو سڵاوی چه‌مێک نایه
باسی چی بکه‌م ده‌ست بۆ هه‌ر خه‌یاڵێک ده‌به‌م،
(1) مردنی لێ ده‌چۆڕێ ــ وه‌ک مناڵانی گوێ چه‌م بهگرهوی گه‌مه‌وه، به‌رد ده‌گرنه بۆقه‌کان
که‌چی له‌ولاتره‌وه مردن ده‌پژمێ...
بهدارلاستیکی گۆرانیه‌وه باڵی ریشۆڵه‌یه‌ک ده‌که‌نه بێژنگ،
که‌چی له‌ولاتره‌وه مردن جگه‌ره ده‌کێشێ...
ده‌ست له به‌رگی کتێبی ئاو ئه‌ده‌م، که هه‌ناسه ئه‌دا
که‌چی له‌ولاتره‌وه په‌ڕه، په‌ڕه وشکاییه مردن
تۆ پێت وتم: له‌گه‌ڵ شتێکا ته‌بایه مردن بکوژێ
من وتم: هه‌رچه‌نده ئارایشتی تفه‌نگ بکه‌م،
له‌فه‌نتازیا ههڵیکێشم
هه‌ر مردن له‌ده‌م و لێویه‌وه ده‌بارێ
هه‌رچه‌نده خۆم نزیک بکه‌مه‌وه،
له‌خه‌می چه‌قۆ
هه‌ر سه‌ربڕین دێته‌گۆ
هه‌رچه‌نده ته‌با بم له‌گه‌ڵ که‌مه‌ری خه‌نجه‌رێک
هه‌ر بۆ مه‌نه‌لۆژی کوشتن ده‌گه‌ڕێ...!
تۆ وتت ئه‌م هه‌موو مردنه چ واتایه‌ک ده‌به‌خشێ
من وتم: مردن شتێکه کۆن،
به‌ڵام هه‌میشه تازه
مردن پێکه په‌رۆشه‌که‌ی خه‌ییامه،
که کۆکردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌رچوو
بۆیه له قه‌هرا بۆ یاداشت،
رژانی شه‌رابی کرده کفر...!
مردن له سوچی سێوێکی سووره،
له زه‌مبیله‌ی له‌زه‌تا چۆن ئارام ده‌خه‌وێ،
که شه‌ڕی ده‌مودان چووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی هه‌ناسه‌بڕکێ
مردن کامڵ‌بوونی هه‌نارێکه،
بهخهتمی دواهه‌مین تشرین،
که هه‌نارستان له‌تاو زوڵمه‌تی ده‌ست و په‌نجه‌ی به‌ربه‌ری،
چووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی خهجاڵهتگیری...!!
من وتم ته‌بابوون له‌گه‌ڵ مردن،
چ مهخسهرهیهکه
تهبابوونیش له‌گه‌ڵ ژیاندا چه‌ند درۆیه‌که گه‌وره
تۆ سهریکه ئه‌زیزم تۆ سه‌یرکه
ژیان چ درۆیه‌کی گه‌وره‌مان پێده‌فرۆشێ
هه‌ڵۆ به‌و هه‌موو چه‌نه‌بازییه‌ی چاوه‌وه،
رۆژێک دێ پایته‌ختی لوتکه نه‌بینێ
په‌پووله به‌و هه‌موو ئایه‌ته رهنگینانهوه،
که باڵی ئه‌زبه‌ری ده‌کا،
رۆژێک دێ له مه‌حشه‌ری گوڵ نه‌گا
کۆتر به هه‌موو مناره‌کانی فڕینه‌وه،
که ده‌چێته ترۆپکی ئاسمان،
رۆژێک دێ فڕین ئیکمال بێ له بورجی مناره‌دا
که‌ناری به‌و هه‌موو په‌لکه ره‌نگینه‌ی ده‌نگی،
رۆژێک دێ نغرۆ له بێده‌نگی...!
چه‌ند بێشه‌رمه ژیان
ئه‌م نوتفه پووچانه‌ی من ده‌بێت چیبێ؟
که ده‌چێته‌وه سه‌ر ژوانگه‌ی ژنێک،
ته‌زیو به ته‌نهایی،
له‌به‌ر قاقای سمێڵ و خێڵ
باوه‌ڕ به عاتیفه‌ی ئاگر ده‌کا...!
که ده‌چێته‌وه سه‌ر نه‌سلی باڵنده‌یه‌ک،
ته‌زیو به تراویلکه؟
له‌به‌ر قاقڕبوونی ئاسمان،
قه‌فه‌س بۆ خۆی چێده‌کا...!
که ده‌چێته‌وه سه‌ر زه‌ینی دره‌ختێک،
ته‌زیو به‌ته‌م و مژ،
له‌به‌ر ده‌مه‌وه‌ری باخچه
قولانجێک رێگا رۆناکا...!!
چه‌نده بێشه‌رمه ژیان
دواجار هه‌موو چۆله‌که‌کان ده‌مرن و
دڵی پاسارێک حوزن هه‌ڵناگرێ،
هێلانه‌یه‌ک فێری فڕین ناکا...
دواجار هه‌موو ماسیه‌کان ده‌مرن و
شه‌بقه‌ی رووبارێک نووچ نادا،
تیمساحانه چاوی پڕ له گریان ناکا
دواجار هه‌موو گوڵهکاندهمرن و
ده‌می ئینجانه‌یه‌ک ئۆفێک ناکێشێ،
ده‌ست ناکاته واوه‌یلا
دواجار هه‌موو ههرمێیهکان ده‌مرن و
باخچه یه‌خه‌ی دانادڕێ،
خۆی ره‌شپۆش ناکا
دواجار منیش و یادهوهریهکانیش ده‌مرین و
کرمێک له خاکی دڵم ناپرسێ،
ئه‌رێ تۆی عاشق سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی،
چ ریشی جڵه گیایه‌کی؟!
ئه‌فسوس له‌م هه‌موو سه‌فه‌ری ژیانه،
که دوا سه‌فه‌ر پێچی کۆڵانێکه مردن
له‌وێ له کۆڵانی مردن
نه پێیه‌کان پێڵاو ده‌ناسن و
نه ڕێگاکان ئاشنا به پێڵاو
ئه‌فسوس من چیم داوه له‌م سه‌فه‌ری ژیان و مردنه
من ئه‌وه‌م له بیرچوو، هێزی جادوویه‌ک فێریکردم
بێده‌نگی بۆ من ئاوه‌دانییه
به بێده‌نگیش ده‌ڵێم: چه‌ند گه‌مژه‌یه پرسیارکردنی کرمستان و
چه‌ند کورته‌باڵایه ژیان و
چه‌ند مهخسهرهیه مردن و
چه‌ند فڕینێکی ره‌ها، ره‌هایه
هه‌ر حیکایه‌ته‌کانی عیشق و عیشق ڕۆژ هه‌له‌بجه‌یی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|