وه‌ره با پێكه‌نینت سپی كه‌م
له ئاوێنه‌ی چاوه‌ڕوانی‌دا
ڕاژانی سارد و سڕی ڕوانین شانه
ئه‌گریجه‌كانی به‌فر مه‌شكه‌ی شه‌ڕابی كۆچه‌رێك
بۆ عه‌شقه‌كه‌مان
قه‌ڵبه‌ز‌ه‌ی ژیانی ڕه‌شی شووشه‌یه‌كی شكاو
سه‌مای ئاگر و وشه له لانكه‌ی چوارشه‌ممه سووره‌یه‌ك‌دا
بۆ ده‌ستگیرانی ئه‌وینێكی گه‌رم و گوڕ
تۆش
پیاڵه‌یه‌ك خوێنی به‌هار بۆ مه‌ستێكی وریا
چاو داگرتنی زامێكی تاڵ
له ڕسكانی سفره‌ی هه‌ناسه‌یه‌ك چركه‌ی خه‌واڵوودا
له‌ززه‌تی سێوێك له سفره‌دا... تۆی
شه‌و ده‌بینن
ڕێگا چوار په‌لی له خاچ دراوه
له ئامێزی جێژواندا
نه‌كا... نه‌كا
بیره‌وه‌رییه‌كانی جگه‌ره بكێشن كۆتایی هه‌نیسكدانی چڕژانێك یاد
وه‌ره با پێكه‌نینت سپی كه‌م
با گۆنای لێوه‌كانم بمژێ سێوی نیگات
سێوی نیگات پێنووسی شكاوی لاپه‌ڕه
له بیر چوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه‌ی ته‌نیایی پێش خۆمان خه‌و ده‌یبرده‌وه
ئه‌و شه‌وه‌ی نووسین به شاراوه
ده‌ستی نایه ناو هه‌گبه‌ی دڵۆپێك فرمێسك
چاوی گرتم سفره‌یه‌كی ڕازاوه
ڕه‌شبه‌ڵه‌كی سروشت و ئاده‌میزاد
ده‌یان چوارشه‌ممه سووری و هه‌زاران به‌هار
باوه‌شێك ئاگر دوی هه‌ڵپه‌ركێ
به‌ڵام
ته‌نیا
وشه‌یه‌ك بۆ نووسینی نامه
ئاخ ته‌نیایی چه‌ند ئاشنای به‌ڕازه‌كانم
ته‌نیایی
خۆزگه‌یه‌كی شكاو
چاویلكه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی كور
بۆ شێعرێكی زگ سووتاو
هه‌ر ئێستا بوو لێوڕێژ له چاوه‌ڕوانی بووكه‌بارانه‌یه‌ك ده‌باری
تا شه‌قام ڕووسپی كا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌فه‌ر له په‌نجه‌ره‌ی ئێواره‌دا
لێره‌دا بوو
چاوه‌ڕێی تاڵان كردنی ئازادی بوو ئه‌ندێشه‌یه‌كی تۆزاوی
ئه‌و كاته‌ی قاچاقی ئازادیمان ده‌كرد
بۆ پێشانگای كوران
خواردنی جه‌سته‌ی فڕین گه‌مه‌ی هه‌ژاره‌كانی شارستانیه‌ت
وێنه‌یه‌ك توونێتی ده‌خوارده‌وه
با باران ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێ له چه‌تره‌كان بۆ جێژنی بووكه‌بارانه
ڕوانین میوانی چاوه‌ڕوانی توانه‌ی كلۆ به‌فرێك هه‌ناسه‌ی هه‌تاو
ته‌نیا وشه‌یه‌ك بۆ نووسینی نامه له هه‌ڵپه‌ڕكێی شێعرێك‌دا
ته‌نیا وشه‌یه‌ك
ئاخ ته‌نیایی
چه‌ند ئاشنای به ڕازه‌كانم
هه‌ژار ئیوه‌ر