داگیر کرا جوغڕافیای جۆراوجۆری پێنج پرسیار:
یه‌که‌م:له کاتی عیباده‌تی هه‌ڵواسین چ هه‌نگاوێک لێ‌بڕاو نه‌گه‌ڕاوه؟
وه‌ڵام:که عیباده‌تی هه‌ڵواسین، رووگه‌ی هه‌ڵچوون بێ،
گشت هه‌نگاوه‌کان نه‌گه‌ڕانه‌وه.
دووهه‌م:ئه‌و کاته‌ی کلیلی ده‌رگای ده‌ربازبوون قیژه‌ی تێبه‌ر بوو، چ مرۆڤێک رزگار و، چ مرۆڤێک دیل؟
وه‌ڵام: گشت مرۆڤه‌کان دیلن، به یاسای ئه‌به‌دی مرۆڤ.
سێهه‌م:سه‌ره‌تا کام گیرفانی یه‌قین کون و کام په‌یژه‌ی گه‌یشته باڵای بیر و بۆچوونی گومان؟
وه‌ڵام:یه‌قین حورمه‌تی گومانی له‌سه‌ر چاوه و باڵای ناگاته باڵای گومان.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌خشه‌نده و بێ‌گوناه تووشی به تووشی حه‌رامترین کرده‌وه بێ،
عه‌زاب به ئه‌ستۆی کام دۆزه‌خ؟
وه‌ڵام: دۆزه‌خ ده‌ڵێ چی له مه‌ڕ حورمه‌تی جاه و جه‌لالی مرۆڤ!
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر مرۆڤ داگیر که‌ر و پڕ تاوان رێگه به زرمه‌زرمی مردن خۆش کاته‌وه،
دۆزه‌خ دوور، لێی ده‌کشێته‌وه،. بۆچی؟
وه‌ڵام: خودا خۆی ده‌زانێ و زاتی پاکی.
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )