یه‌دوڵڵا ئه‌حمه‌دیاری ــ دیوانده‌ڕڕه
بۆ هه‌ڵه‌بجه
له‌و په‌ڕی ئاسمانی ژین
کاتێکه چرای ئه‌وین
شه‌وقی له به‌ردی گۆڕه‌که‌م دا
تارماییه‌کی دڵ ته‌زێن
له لای به‌ردی گۆڕه‌که‌م بوو
که باش ڕوانیم
دیم که خۆمم له سه‌ر ته‌رمی
خۆم ئه‌گریام
له‌و لایشه‌وه
له ڕاسیهکی پڕ له به‌ردا
شۆڕه ژنێکی ڕه‌شپۆش
سه‌ر کز
مابوو
که باشتر ڕوانیم
دیم که دایکی کوردستانه
له سه‌ر گۆڕی هه‌ڵه‌بجه بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )