کچی وڵاتی دیلستان
(1)
من زۆر جاران پرچهکانتم هۆنیه‌وه؛
له قهسیدهیمانگهشهوو
گمه‌ی گوڵ ئه‌ستێره‌ی گۆمی هیوام
به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا جارێک:
" له تاریکستانی شێعرێکی شههیدا؛
دێڕه‌کانی سێداره و
وشه‌ی په‌ت و
پیتی، وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌کی بێ کۆتایی"
من زۆر جاران چاوه‌کانتم ئه‌هۆنیه‌وه؛
به کێشی تیرێژ و سهروایپهپوله
به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا جارێک:
" له سه‌غڵه‌تی تیر و
ده‌سته‌واژه‌ی توڕه‌یی گه‌رده‌لول"
من زۆر جاران باڵاتم ئه‌هۆنیه‌وه؛
له ریوایه‌تی غه‌زه‌لێکی مالۆچهی عه‌شق دا و
ماچاوی ترین هه‌ڵبه‌ستی هه‌ناسه‌م
به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا جارێک:
" له سوژه‌ی کۆم ترین پیاوی شارا
ئهینووسیمهوه و
تا بن کهوشهکانیشی چه‌ماوه"
من زۆرجاران ئه‌وینی تۆم ئه‌هۆنیه‌وه؛
له مانگه‌شه‌وو
په‌پوله‌و
ماچ
ئه‌مجاره‌یان ئه‌ویش سێ جار:
" یه‌ک: خنکان،
دوو سووتان و
سێ: دابڕان"
(2)
ئه‌مجاره‌یان
شێعرێک لهپرچهکانتم
دایه ده‌ست"با"و
ده‌سته‌واژه‌یه‌ک لهقۆلتم
دایه دهستدهسرهی سهرچۆپیو
وشه‌یه‌ک لهچاوهکانتم
دایه دهستگوڵهبهڕۆژهو
پیتێکیشم لهلێوهکهت
دایه ده‌ستماچ،
که گه‌ڕانه‌وه
" "سروه با"خنکاوو
سهرچۆپیوشایی
کهلهبچهو
گوڵهبهڕۆژهوئاسۆ
کوێرو
ماچوپێکهنینیش
ماتیکاوی و شه‌هید!"
ئه‌تۆ؛
کچی وڵاتی دیلستان
بڵی که هێمای چی ئه‌ده‌ی؟؟؟؟!!!!
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده ــ بانه
1390.01.22 ورمێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )