ژان ماری گۆستاو
و: هه‌رمان وه‌تمانی
هێی دز ژیانت کامه‌یه؟
ــ پێم بڵێ له کوێوه ده‌ستی پێ‌کرد؟
نازانم، ئیتر نازانم، زۆری لێ لاداوه، ئیتر بیره‌وه‌رییه‌که‌م له‌و کات نییه. من له وڵاتی پورته‌غاڵ له دایک بووم، له ئیریسیرا، ئه‌و کات گوندێکی بچووک بوو که ڕاوچیانی ماسی له‌وێ ده‌ژیان، له نزیکه‌ی لیسبوون، سپی سپی، له قه‌راغ زه‌ریا، پاشان باوکم به هۆی هێندێک کێشه‌ی سیاسی ناچار بوو ئه‌وێ به‌جێ بێڵێ و له‌گه‌ڵ دایکم و پوورم نیشته‌جێی فه‌ڕانسا بووین. من ئیتر باپیرم نه‌دیته‌وه، به‌ڵام چاکم له بیره ڕاوچی ماسی بوو، چیرۆکی بۆ ده‌گوتم، ئیدی تازه به زبانی پورته‌غاڵی قسه ناکه‌م. وه‌کوو شاگرد به‌ننایه‌ک ده‌گه‌ڵ باوکم کارم ده‌کرد، پاشان ئه‌و مرد و دایکم ناچار بوو کار بکا، من چوومه کۆمپانیایه‌ک که کاری نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی بینا کۆنه‌کانی ده‌کرد، هه‌موو شتێک باش بوو، ئه‌و کات وه‌کوو هه‌موو که‌س بووم، کارم هه‌بوو، ژیانی هاوبه‌شیم پێک هێنابوو، چه‌ند هه‌ڤاڵ و براده‌رم هه‌بوو، له بیری سبه‌ی دا نه‌بووم، بیرم له نه‌خۆشی و ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌کان نه‌ده‌کرده‌وه. زۆرم کار ده‌کرد و پاره که‌م بوو، ته‌نیا ده‌مزانی به‌خته‌وه‌رم. پاشان فیری کاری ئه‌لکتریکی بووم، مه‌داره ئه‌لکتریکی‌یه‌کان و که‌لوپه‌لی ناوماڵم چاک ده‌کرده‌وه و ڕۆشناییم هه‌ڵداوه‌سی. سیم کێشیم ده‌کرد، ئه‌و کاره‌م زۆر پێ خۆش بوو، کارێکی باش بوو.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانڵێم ئه‌وه‌نده دوورن که جاری وایه له خۆم ده‌پرسم ڕاسته؟ ئه‌و کات به ڕاستی به‌م چه‌شنه بووه؟ بڵێی ئه‌وانه خه‌یاڵێک نه‌بن که ئه‌و کات بۆ خۆم ساز ده‌کرد؟ ئه‌و کات هه‌موو شتێک ئاوا ئاسایی بوو، شه‌وێ کاتژمێر حه‌وت ده‌گه‌ڕامه‌وه ماڵێ که ده‌رگام ده‌کرده‌وه هه‌وای گه‌رمی ماڵێ له ناوچاوانی ده‌دام، قیژه و هه‌رای مناڵه‌کانم گوێ لێ ده‌بوو و ده‌نگی هاوسه‌رم که ده‌هاته لام و ماچی ده‌کردم. چوون ماندوو بووم، به‌ر له خواردنی شی‌و له‌سه‌ر ته‌خت ڕاده‌کشام و چاوم له‌و سێبه‌رانه ده‌کرد که گوڵۆپ له به‌ری مێچی ده‌نه‌خشاند. بیرم له هیچ نه‌ده‌کرده‌وه، ئه‌و کات داهاتوو نه‌بوو، هه‌روه‌تر ڕابردوو، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی به‌خته‌وه‌رم.
ــ وه ئێستا؟
ئاخ، ئێستا هه‌موو شتێک گۆڕاوه، لێره‌وه به دوا سامناکه، ئه‌م گۆڕانه له ناکاو بوو، کاتێک که به هۆی وه‌رشکست بوونی کۆمپانیا کاره‌که‌م له ده‌ست دا ده‌یانگوت به‌رپرسه‌که‌ی تا ملان چۆته نێو قه‌رزه‌وه. هه‌موو شتێک ڕه‌هنی بوو. ئه‌و ڕۆژه‌ی که به‌رپرسی کۆمپانیا هه‌ڵات هه‌قده‌ستی سێ مانگمان پێ قه‌رزدار بوو. ڕۆژنامه‌کان سه‌باره‌ت به‌م باسه لێدوانیان هه‌بوو، به‌ڵام تازه که‌س نه ئه‌وی دێوه و نه ئێمه‌ش پاره‌که‌مان. به‌م جۆره هه‌موو هاتنه‌وه سه‌ر سیفر. ئه‌وه له چاڵێک ده‌چوو که هه‌موو تێی که‌وتین. هێندێک نازانم چی‌یان لێ به‌سه‌ر هات، وا بزانم چوونه شوێنێکی تر که ئاشنایان هه‌بوو و ده‌یانتوانی یارمه‌تییان بده‌ن. سه‌ره‌تا وام ده‌زانی هه‌موو شتێک جێبه‌جێ ده‌بێ، دیسان کارم بۆ په‌یدا ده‌بێ، به‌ڵام هیچی به هیچ نه‌بوو.
خاوه‌ن کۆمپانیایه‌کان ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ڵت بوون و خه‌ڵکی هه‌نده‌ران دایانده‌مه‌زراند. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به هاسانی ده‌یانتوانی له ده‌ستیان ڕابکه‌ن، بۆ کاره ئه‌لکترییه‌کانم جه‌وازی پیشه‌م نه‌بوو، ئاوا که‌س کاری نه‌ده‌دامێ، چه‌ند مانگان هه‌ر ئاوا ڕۆیشت و من ده‌ست به‌تاڵ بووم. تێر کردنی زگ و دانی پاره‌ی خوێندنی کوڕه‌کانم دژوار بوو، ژنه‌که‌م نه‌یده‌توانی کار بکا، حاڵی باش نه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆ کڕینی ده‌وا و ده‌رمانیش پاره‌مان نه‌بوو. پاشان یه‌کێک له هه‌ڤاڵانم که تازه زه‌ماوه‌ندی کردبوو کاره‌که‌ی به قه‌رز دامێ و من سێ ماوه‌ی مانگ چوومه به‌لژیک و له کوره‌خانه کارم کرد، سه‌خت بوو، به تایبه‌ت که ناچار بووم ته‌نیا له هۆتێل بمێنمه‌وه، به‌ڵام پاره‌یه‌کی چاکم وه‌چه‌نگ که‌وت، به‌و پاره‌یه توانیم ماشێنێک بکڕم، وانێت پێژۆیه‌ک، ئێستاش ماومه. ئه‌و کات وام بیر ده‌کرده‌وه که له‌وانه‌یه بتوانم به وانێتێک که‌ره‌سته‌کانی بینا هه‌ڵگرم یان سه‌وزی بفرۆشم. به‌ڵام بارودۆخ زۆر دژوارتر بوو، چوون هیچم بۆ نه‌مابۆوه. ته‌نانه‌ت ئه‌و وامه‌ی وه‌رم گرتبوو له ده‌ستم دا. خه‌ریک بوو له برسان ده‌مردین، وه‌ها بوو که بڕیارم دا. سه‌ره‌تا به خۆم ده‌گوت ئه‌و دۆخه به‌رده‌وام نابێ، ته‌نیا تا ئه‌و کاته‌ی که بڕێکم پاره دێته ده‌ستی و کارێک په‌یدا ده‌که‌م. ئێستا سێ ساڵ تێپه‌ڕ بووه، ده‌زانم که تازه ئه‌و بارودۆخه ناگوڕدرێ. ئه‌گه‌ر ژن و منداڵه‌کانم نه‌بوان له‌وانه بوو بمتوانیبا بڕۆم، نازانم بۆ کوێ، کانادا، ئوستڕالیا، شوێنه‌که‌ی گرینگ نییه، ته‌نیا گۆڕینی شوێن، گۆڕینی ژیان...
ــ ده‌زانن؟
منداڵه‌کانم؟ نا، نا، هیچ نازانن، نابێ پێیان بڵیی، زۆر چکۆله‌ن، سه‌ریان له‌وه ده‌رناچێ که باوکیان بۆته دز، سه‌ره‌تا نه‌مده‌ویست به خێزانم بڵێم. پێم گوت که ئاخری کارێکم دیته‌وه، نیگابانی شه‌و له ئه‌نبارێکی که‌ره‌سته‌ی بینا. به‌ڵام ته‌واوه‌تی ئه‌و شتانه‌ی ده‌مهێناوه ده‌یدیت، ته‌له‌ویزیۆنه‌کان، گۆشییه‌کانی ته‌له‌یفوون، که‌ل و په‌لی ناوماڵ، ئه‌و شتانه‌ی بۆ ڕازاندنه‌وه و جوانکردن به کار ده‌هاتن، قاب و قاچاغی زێو، چوون هه‌موویانم له گاڕاژ ئه‌نبار ده‌کرد، ئاخرێکه‌ی شکی کرد. هیچی نه‌گوت، به‌ڵام ده‌مدیت له هێندێک شت دوو دڵ بوو. ده‌یتوانی بڵی چی؟ گه‌یشتبووینه جێگایه‌ک هیچمان بۆ فه‌وتان نه‌مابوو. یان ده‌بوو ئه‌وه‌ی بکه‌ین یان له شه‌قام سواڵ... نا، هیچی نه‌وت. به‌ڵام ڕؤژێک که سه‌رقاڵی به‌تاڵ کردنی که‌ل و په‌لی پشت ماشێن بووم و چاوهڕێیئهو کابرایه بووم که ماڵی دزێتی ده‌کڕێوه،هاتنه گاڕاژه‌وه، زۆر زووئه‌و کابرایه‌مدیتبۆوه، بیری لێ بکه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خۆی له مه‌ترسی باوێ پاره‌یه‌کی زۆری له ته‌نگه‌ی باخه‌ڵی نا. دوکانێکی که‌ل و په‌لی کاره‌با و ناوماڵی له شاری هه‌بوو و دوکانێکی تری ئه‌نتیکه فرۆشی له شوێنێکی تر، وا بزانم له ده‌وروبه‌ری پاریس. هه‌موو شتێکی یه‌ک له ده‌ی نرخه‌که‌ی ده‌کڕی، بۆ ئه‌نتیکه‌که‌کان پاره‌یه‌کی زۆرتری ده‌دا، به‌ڵام هه‌موو شتێکیشی نه‌ده‌ویست. ده‌یوت ده‌بێ ئه‌رزشی مه‌ترسییه‌که‌ی هه‌بێ. ڕۆژێک سه‌عاتێکی پاندۆلی نه‌کڕی، سه‌عاتێکی پاندۆلی کۆن، وتی سێ چوار سه‌عاتی وه‌ک وه‌ی له دنیادا هه‌یه و له‌وانه‌یه ئاوا به دندوکهوه بێ. سه‌عاته‌که‌م دا به خێزانم، به‌ڵام حه‌زی لێ نه‌بوو، دڵنیام چه‌ند ڕۆژ دوایه له سه‌تڵی زبڵی هاویشت، له‌وانه‌یه له ترسان.
ئه‌رێ ده‌موت، ئه‌و ڕۆژه که سه‌رقاڵی به‌تاڵ کردنی پشتی وانێت بووم، گه‌یشتێ، چاوێکی لێ کردم، حه‌ولی دا بزه‌ی بێتێ به‌ڵام زۆر چاک هه‌ستم به‌وه کرد که دڵ په‌شۆکاوه، ته‌نیا گوتی، جوان له یادمه، وتی: جێی مه‌ترسی نییه؟ حه‌یا دایگرتم، پێم گوت نا و داوا لێکرد بڕوا، چوونکابرای کڕیاربه زووانه ده‌گه‌یشتێ و نه‌مده‌ویست بیبینێ.
نا، نامهه‌وێ منداڵه‌کانم ئه‌و شتانه بزانن، زۆر چکۆله‌ن، وا ده‌زانن وه‌کوو جاران کار ده‌که‌م، پێم وتن شه‌وانه کار ده‌که‌م و بۆیه ده‌بێ شه‌وانه بڕۆمه ده‌ر و ڕۆژانه‌ش تاوێک بنووم.
ــ حه‌زت له‌و ژیانه‌یه؟
نا، هه‌رگیز سه‌ره‌تا حه‌زم لێی نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم چ بکه‌م؟
ــ هه‌موو شه‌وێ ده‌چی ده‌رێ؟
شوێن ده‌زانێ، هێندێک کۆڵان هه‌ن که له ماوه‌ی هاویندا که‌سیان لێ نییه، هێندێک شوێنی دیکه زستانان به‌م جۆره‌یه. جاری وایه ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ده‌ر ناکه‌وم، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بم، چوون ده‌زانم ئه‌گه‌ری قۆڵ به‌ست کرانم هه‌یه. به‌ڵام جاری وایه له ماڵێ بۆ جل و به‌رگ و ده‌رمان پێویستمان به پاره‌یه، کرێ خانوو و پاره‌ی کاره‌با له جێی خۆی. ده‌بێ له ئاست کاروباره‌کان وریا بم. وه‌شوێن مردووه‌کان ده‌که‌وم.
ــ مردووه‌کان؟
به‌ڵی، ده‌زانی کاتێک که رۆژنامه‌کان ده‌خوێنێوه و ده‌بینی که‌سێکی پاره‌دار مردووه، ده‌توانی ڕۆژی به خاک ئه‌سپاردنی بچی و سه‌رێک له ماڵه‌که‌ی بده‌ی.
ــ زۆرتر ئاوا کار ده‌که‌ی؟
یاسایه‌کی تایبه‌تی نییه، هێندێک کار هه‌ن که به‌س به شه‌و جێ به جێیان ده‌که‌م، له کووچه چه‌په‌که‌کان دا، چوون ده‌زانم ئاوا ئاسووده‌ترم، جاری وایه ده‌توانم ئه‌و کاره‌ی به ڕۆژ جێ به جێ بکه‌م، لای ئێواره‌یه‌ک، زۆرتر حه‌ز ناکه‌م به ڕۆژ کار بکه‌م، تا شه‌وێ چاوه‌ڕوان ده‌بم، ته‌نانه‌ت به‌ره‌به‌یانی، ده‌زانی، نێوان کاتژمێر سێ و چوار باشترین کاته، چوون ئیتر که‌سێک له شه‌قام نییه، ته‌نانه‌ت پۆلیسه‌کانیش له‌و سه‌عاته‌دا خه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک له ماڵه‌وه بێ هیچ کات ناچم.
ــ چۆن ده‌زانی که‌سی لێ نییه؟
وه‌ختێک عاده‌تت گرت ئه‌وه زۆر زوو بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه، له تۆز و خۆڵی به‌ر ده‌رگا ڕا، گه‌ڵاو وشک بووه‌کان و یان له ڕۆژنامه‌کانی که له ناو مجری نامه‌کان دا هه‌ڵچنراون.
ــ به ده‌رگادا ده‌چێ ژوور؟
کاتێک ڕاحه‌ت بێ ئه‌رێ، قفڵی ده‌شکێنم و یان که‌لک له شاکلیل وه‌رده‌گرم، ئه‌گه‌ر نه‌کرا حه‌ول ده‌ده‌م به په‌نجه‌ره‌دا بچم. هه‌میشه ده‌سته‌وانه‌ی تێده‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی جێ قامکم نه‌مێنێته‌وه و برینداریش نه‌بم.
ــئاژیری خه‌ته‌ر چی؟
ئه‌گه‌رله جۆری دژواربێ، بێ خیاڵی ده‌بم، به‌ڵام زۆرتر ساده‌ن، زوو ده‌یانبینمه‌وه و سیمه‌کانیان هه‌ڵده‌پاچم.
ــ چیت پێ باشه هه‌ڵیگری؟
کاتێک ده‌چییه ناو ماڵی که‌سێکی نه‌ناسراو دروست نازانی چیت وه‌چه‌نگ ده‌که‌وێ، به‌س ده‌بێ زوو عه‌مه‌ل بکه‌ی، بۆیههیه که‌سێک به‌دوته‌وه بێ، ده‌ی هه‌رچی باش بێ و زوو بفرۆشرێ هه‌ڵیده‌گری، ته‌له‌ویزیوون، زه‌بت، که‌ل و په‌ل و قاب و قاچاغی زێو، شتی جوان، گوڵدان و په‌یکه‌ره‌کان به‌و مه‌رجه‌ی زۆر ده‌ست و باڵی پیاو نه‌گرن.
ــ زێڕ و گه‌وهه‌ر؟
نا، زۆر که‌متر، دوای ئه‌وه‌ش خه‌ڵک کاتێک وه‌ده‌ر ده‌که‌ون زێڕ و گه‌وهه‌ره‌کانیان به‌جێ ناهێڵن. سه‌یره ئه‌وه‌یه شوشه‌ی خواردنه‌وه‌ش چاک ده‌فرۆشرێ. خه‌ڵک زۆر سرنج ناده‌نه ژێرخانی ماڵه‌کانیان، قفڵی پاراستن لێناده‌ن و زۆریان ئاگا له‌وه نییه که چ دێته پێش. ده‌بێ زوو هه‌موو شتێکی بار بکه‌ی و تێقولێنی، چاکه ماشێنم هه‌یه، بی وی ناتوانم ئه‌و کاره بکه‌م. ده‌بوو چووبامه نێو گرووپێکه‌وه و بووبامهگانگهستهرێکیباش. حه‌زم له‌وه نییه، پێم وایه ئه‌وان ئه‌و کاره‌ی بۆیه ده‌که‌ن وه‌ڕه‌ز نه‌بن، ده‌نا نیازیان چییه؟!. ده‌یانهه‌وێ ده‌وڵه‌مه‌ند بن. دزی گه‌وره گه‌وره ده‌که‌ن، که‌چی من ئه‌و کاره‌ی بۆیه ده‌که‌م له برسان نه‌مرم. بۆ وه‌ی ژن و منداڵه‌کانم شتێکیان هه‌بێ بیخۆن، جل و به‌رگیان هه‌بێ، بۆ وه‌ی منداڵه‌کانم بتوانن بخوێنن و کارێکی باشیان وه‌چه‌نگ که‌وێ.
هه‌ر سپه‌ی کارێکی په‌یدا که‌م تازه دزی ناکه‌م. دیسان ده‌توانم شه‌وانه ئاسووده بێمه‌وه ماڵی و به‌ر له خواردنی شی‌و له‌سه‌ر ته‌خت ڕاکشێم و بڕوانمه سێبه‌ره نهخشاوهکانی به‌ری میچی. بێ ئه‌وه‌ی بیری شتێک بکه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بیری داهاتوو بکه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له شتێ بترسێم...
وا هه‌ست ده‌که‌م بۆشاییه‌کی گه‌وره که‌وتۆته ژیانم، له پشت ئه‌وه‌ش هیچ شتێک نییه، وه‌کوو دێکۆڕێک، خانوویه‌کان، خه‌ڵک، ماشێنه‌کان، وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌مووی ده‌سکردین، وا هه‌ست ده‌که‌م ڕۆژێک پێم ده‌ڵین ئه‌وانه هه‌ر هه‌مووی گاڵته و قماره و هی که‌س نین... بۆ وه‌ی بیر له‌و شتانه نه‌که‌مه‌وه دوا نیوه‌ڕۆ ده‌چمه شه‌قام و هه‌روا ده‌ڕۆم، ڕێ ده‌پێوم، ڕی ده‌پێوم، له کاتی گه‌رما، له ژێر باران، هه‌ست به نامۆیی ده‌که‌م، ده‌ڵیی هه‌ر ئێستا به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌یشتوومێ و که‌س له شاری دا ناناسم، که‌س.
ــ ئه‌ی هه‌ڤاڵ و براده‌ره‌کانت؟
ئای، براده‌ره‌کانم، کاتێک که گرفتێکت هه‌یه و براده‌ره‌کانت ده‌زانن کاره‌که‌ت له کیس چووه و ئیتر پاره‌یه‌کت بۆ نه‌ماوه سه‌ره‌تا زۆر دڵسۆزن، به‌ڵام دوایه ده‌ترسن بچی پاره‌یان لێ وه‌ربگری، ئه‌و کاته که... ده‌ی خۆ تۆ زۆر گوێ ناده‌یه‌ی و ڕۆژێک ده‌بینی که که‌ست به به‌ره‌وه نه‌ماوه، تازه که‌س ناناسی، ده‌ڵێی به ڕاستی بێگانه‌یه‌کی و تازه له شه‌مه‌نده‌فه‌ر هاتوویه خوار.
ــ پێت وایه بارودۆخه‌که وه‌ک جارانی لێبێته‌وه؟
نازانم... جاری وایه هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و ناخۆشییانه ته‌واو ده‌بن و من دیسان له به‌ننایی یان ئه‌لکتریکی دا کار ده‌که‌مه‌وه، گشت ئه‌و کارانه‌ی ئه‌و کات ده‌مکردن... به‌ڵام جاری واشه به خۆم ده‌ڵێم ئه‌و حاڵه قه‌ت قه‌ت ناگۆڕێ. چوون سامانداره‌کان خۆ ده چاره‌ڕه‌شان ناگه‌ینن، گاڵته‌یان پێ ده‌که‌ن، سامانه‌کانیان بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن و له خانووبه‌ره گه‌وره‌کانیان دا قه‌پاتیان ده‌که‌ن، ئه‌تۆش بۆ وه‌ی شتێکت هه‌بێ، بۆ پارۆ نانێک، ده‌بێ بچێ ناو ماڵه‌کانیان و بۆخۆت هه‌ڵی گری.
ــ که بیر له‌وه ده‌که‌یه‌وه بوویته دز چ هه‌ستێکت هه‌یه؟
ده‌ترسم، دڵه خورپه دامده‌گرێ، ئه‌و فکره ده‌مکوژێ، جاری وایه شه‌وانه وه‌ختی شی‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵێ و ئیتر وه‌ک ئه‌و وه‌ختانه نییه. شی‌و ته‌نیا چه‌ند سانده‌ویچی سارده که ده‌گه‌ڵ تماشا کردنی ته‌له‌ویزیون ده‌یخۆم، منداڵه‌کان ده‌نگیان لێ ده‌ر نایه، خێزانم چاوم لێ ده‌کا به‌ڵام ئه‌ویش هیچ ناڵێ، دیاره زۆر ماندوویه، له چاوه خۆڵه‌مێشی و غه‌ماوییه‌کانێوه دیاره. وه‌بیر ئه‌و شته‌ی دێمه‌وه یه‌که‌م جار پێێ وتم، کاتێک پرسی جێی مه‌ترسی نییه؟ پێم وت نا. به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نه‌بوو. چوون باش ده‌زانم ڕۆژێک، ڕۆژێکی شووم، گرفتێک دێته ئاراوه. پێشتر سێ چوار بار هێنده‌ی نه‌مابوو بگیرێم، ته‌قه‌یان لێ کردم. سه‌رتاپا ڕه‌شم پۆشی بوو به ده‌سته‌وانه و ده‌مامکی ڕه‌شه‌وه، نه‌یانتوانی لێم دهن، چوون له تاریکی دا نه‌یانده‌دیتم. به‌ڵام ئاخری هه‌ر لێم ده‌ده‌ن، دڵنیام، له‌وانه‌یه ئه‌م شه‌و، له‌وانه‌یه سبه‌ی شه‌و، کێ چووزانێ؟ له‌وانه‌یه پۆلیسه‌کان قۆڵبه‌ستم که‌ن و چه‌ند ساڵ له گرتووخانه‌دا بم. له‌وانه‌شه کاتێک که ته‌قه‌م لێ ده‌که‌ن نه‌توانم زوو هه‌ڵێم و بکوژرێم، مه‌رگ، بیر له ژنه‌که‌م ده‌که‌مه‌وه. له فکری خۆم دا نیم، من هیچم ناوێ، گرینگ نیم، بیر له‌وی ده‌که‌مه‌وه و هه‌روه‌تر منداڵه‌کانم چی‌یان لێ به‌سه‌ر دێت؟ له‌م دنیایه‌دا کێ بیریان لێ ده‌کاته‌وه؟ کاتێک له ئیریسیرا ده‌ژیام بابه گه‌وره‌م زۆری ئاگا له من بوو. ئه‌و شێعره‌ی که زۆر جار بۆی ده‌خوێندمه‌وه ئێستاش له بیرمه، له خۆم ده‌پرسم بۆچی ئه‌وه‌یان زیاتر له‌وانی دیکه له یادم ماوه، له‌وانه‌یه چاره‌نووس وای دانابێ، بڕێک پورته‌غاڵی ده‌زانی؟ ئاوا بوو، گوێ بده‌یه:
...
...
...
هێی دز! هێی دز!
ژیانت کامه‌یه؟
خواردن و خواردنه‌وه
خولانه‌وه له شه‌قام،
نیوه شه‌و بوو
که دز هات
سێ جار لێی دا
له ده‌رگای ناوه‌ندی.
ژێده‌ر:
La ronde et autre faits divers, Gallimard,1982
وه‌رگێڕان بۆ فارسی: ئه‌سغه‌ر نووری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )