
06-25-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"ئەڕۆی ئۆغر"
کڵاو لار، گورجی که‌و ره‌فتار، نه‌زه‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
له تیری ئاهی ناکامیم حه‌زه‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
به دووتا ئه‌شکی حه‌سره‌ت، خوێن ئه‌بارێنێ به‌سه‌ر ده‌شتا
ته‌ماشای لاله‌زاری راگوزه‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
له‌لای خه‌ڵکی گه‌دایه گه‌ردی ژێر پێی موڵکی دڵداریی
به سایه‌ت، وه‌ک هوما تاجم له‌سه‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
به له‌رزه و زه‌لزه‌له‌ی ئه‌و پڵپڵانه‌ی ده‌وری پووشینت
بینای هه‌ستیم هه‌موو، زێر و زه‌به‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
ئه‌وا واعیز ئه‌ڵێ لاده له قیبله‌ی عه‌شق و جوانیی، ڕوو
سه‌ماعی وه‌عزی سه‌رتاپا زه‌ره‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
فریشته‌ی یا په‌ری یا حۆریی، ئه‌ی شۆخی مه‌له‌ک شێوه؟
به عیشوه و خوو له هاوجنسی به‌شه‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
به تای دوڕڕیی غه‌زه‌ل ئه‌چنم له حه‌سره‌ت ڕشته‌یی گێسووت
مه‌تای عومری درێژ کردووم له‌به‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
ئه‌ڕۆی ئۆغر، ئه‌ڕۆی ئۆغر، نه‌زه‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر؟
حه‌یام، عه‌قڵم، دڵم، دینم، هه‌ده‌ر ناکه‌ی، ئه‌ڕۆی ئۆغر?
مامۆستا گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|