
06-30-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆچی ئاسمان ڕه‌نگی شینه ؟
په‌روه‌ردگار له قورئاندا ده‌فه‌رمووێت : (أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاء فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ) ق 6 ده‌ی ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاسمانه‌یان نه‌داوه كه‌له‌سریانه‌وه چۆن درووستمان كردووه‌و ڕازاندومانه‌ته‌وه وه هیچ درز‌و كه‌لێنێكی تیادانی یه
غه‌زالی بلیمه‌ت له (الحكمه فی مخلوقات الله) دا ده‌نوسێت: (خوا ئاسمانی به‌ڕه‌نگێ كێشاوه كه‌له‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كان بۆ چاو باشتربێ وپته‌وی بكات، گه‌ر ئاسمان تیشك یان ڕوناكی بوایه ئه‌وا زیانی به سه‌یركه‌ر ده‌گه‌یاند. سه‌یركردنی شین و سه‌وز له‌گه‌ڵ بینین دا گونجاوه). بۆچی ڕوناكی خۆر سپی یه به‌ڵام ئاسمان سپی نیه شینه؟ لێكدانه‌وه‌ی فیزیایی بۆ ئه‌مه چییه ؟ (زانایان سه‌لماندویانه كه شه‌پۆله‌كانی بنه‌وشه‌یی و شین كورتن و ده ئه‌وه‌نده‌ی شه‌پۆله ڕوناكیه درێژه‌كان په‌رش ده‌بنه‌وه كه توشی ڕه‌نگی سور ده‌بێت. تیشكی سور دهسبهجێَ بۆناو هه‌وای زه‌وی ده‌گوازرێته‌وه، كه‌چی شه‌پۆلی شین كه كورته هه‌ر له جێی خۆی په‌رش ده‌بێته‌وه به ته‌نۆلكه هه‌وایی یه‌كان وئاوو تۆز‌و خۆل كه‌له‌هه‌وادا هه‌یه،ئه‌وه ئه‌و ڕوناكیه په‌رش بوه‌وه‌یه
وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی له‌كاتی خۆرئاوا بووندا ڕوناكی خۆر سورو زه‌رد دیارده‌بێت؟ خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رمووێت: [فَلا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ] په‌روه‌ردگار سوێند به زه‌رده په‌ڕده‌خوات. وشه‌ی (الشفق) به زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌و شه‌به‌قی به‌یانیان ده‌وترێت. شه‌به‌ق چییه كه قورئان سوێندی پێ ده‌خوات و له كاتی سپێده‌و ئێواراندا كۆمه‌ڵه ڕه‌نگێكی جوان به ئاسمان ده‌دات وله سورو زه‌رد پێك دێت وسه‌رنجی خولیا بۆ خۆی ڕاده‌كێشێت؟! له‌ڕووی فیزیاییه‌وه (كاتێ خۆر له كاتی به‌یانیان و ئێواراندا به ئاسماندا شۆربۆته‌وه كۆمه‌ڵه ڕوناكییه‌كی گه‌رم وڕه‌نگاو ڕه‌نگ به ئاسماندا ده‌دات له زه‌ردو سوری فره پله پێكدێت… ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌م ماوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێویسته تیشك له هه‌وادا بیبڕێت، هه‌وای زه‌وی مه‌یلی په‌رش بوونه‌وه‌ی ڕوناكی وه‌نه‌وشه‌یی و شین ده‌كات كه‌له په‌رش بوونه‌وه‌ی ڕوناكی سورو زه‌رد پتره. كاتێ خۆر شۆربۆته‌وه پێویسته ڕوناكی ماوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ببڕێت به‌هه‌وادا له‌و ماوه‌یه كه له‌نیوه‌ڕۆدایه، له‌و په‌رش بونه‌وه‌یه كۆمه‌ڵه ڕوناكیه‌كی زه‌ردو سور ده‌رده‌كه‌ون، تا چاومان بیانبینن)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|