رچه پێچاوپێچه‌کانی ده‌روونم شک نه‌ده‌برد،
ونبووی نێو رێگاکانی په‌سڵانم.
بیره‌وه‌رییه‌کانم ده‌بووژێنێته‌وه؟
چ سه‌رابێ قه‌ستیلانه له هامووشۆکانی
له‌شم ده‌خاته سه‌ر له‌پی؟
له گه‌ردێکی عه‌وداڵی نیشتنه‌وه‌کان نه‌بێت!
رچه پێچاوپێچه‌کانی ده‌روونی شک نه‌ده‌برد،
له نێوان خه‌یاڵ و هزردا،
له نێوان ژێرزه‌مینه‌کانی رۆح و
له نێو هه‌لومه‌رجه‌کانی بێئامانی
بۆ ئه‌م زه‌مینه هیشکوبرینگه
رچه پێچاوپێچه‌کانی ده‌روونیان شک نه‌ده‌برد،
ئاسمان ده‌که‌نه مێزه‌ر و
قوببه ئاڵه‌کانی له‌ززه‌تیش به کڵاو…
ئاسۆ به ره‌نگ داده‌گیرسێنێ
جه‌سته‌ی رووتمان داده‌پۆشن.
هه‌زاران هه‌تاو به‌رده‌بنه‌وه
سه‌ر جه‌سته ساردوسڕه‌کان
دڵمان به ته‌نافه‌کانی ژیاندا
له لوتکه‌کانی ئه‌لبه‌وه
ده‌به‌خشنه دوا تنۆکی وه‌حشه‌ت.
عه‌شق هه‌پروون به هه‌پروون
له دوا هه‌یوانه‌کانی مه‌رحه‌مه‌ت.
له نێو دوکه‌ڵ و هه‌رای گه‌راجه‌کان
به گوێزانێ لێده‌که‌مه‌وه
وه‌کو عه‌باشینێکی سه‌رمه‌دی
له دوا سه‌ربانی مه‌مله‌که‌ت
قه‌ڵه‌نگه‌که‌م راده‌وه‌شێنم
هه‌رچی کوتری له‌شم هه‌ن….