خوێندنەوەیەک بۆ ''خەمى غوربەتیشت دەخۆم''ى شاعیرى لاو دەرباز یونس.
خوێندنهوهی: ئارام یاسین
شاعیر ئەو مرڤەیە، کە بە ووشە جوانەکانى تابلۆ دەنەخشێنێت. شەوانە لە نێو دەریایەکى بێ بنا، لەگەڵ ئەستێرەکان مەلە دەکات. خۆى رەها دەکات لە دنیاى جەنجالى ئێش و ئازار، خۆى دەکا بە نێو دەریاى سروشتا. بۆیە شانازى دەکات بە گشت ئەو ساتانە. لە هەر ساتێک لە ساتەکانى ئاوێزان بوون لەگەڵ سروشت، خامەکەى دەستى وێنەى ئەو ساتانە دەکێشیت. ئەو ساتانە دەبێت بە بەشێک لە ژیانى شاعیر، بۆیە کاتى گەرانەوە بۆ ئەو ساتانە و سەیر کردنى تابلۆیەکان، وێنەیەکى جوانت بەرچاو دەکەوێت، لەگەڵ سەیر کردنى ئەو وێنانە و نغرۆ بوون لە نێو جوانى سحراوى وێنەکان، موزیکێکى هێور بەر گوێت دەکەوێت. سحرى ئەو تابلۆیە شیعریانە لەوەدایە، هەر کەسێ لە گۆشە نیگایەکەوە سەیرى دەکات و لەگەڵ سەیر کردنى بە دیدێکى جیا لە یەکیتر دەکەوێتە نێو دنیاى شاعیرانەى شاعیر. ئەو کاساتە پەى پێ دەبەى کە هەر کەسەو چەندان تابلۆى لەم چەشنەى لە هزرى خۆى نەخشاندووە بەڵام تەنها شاعیر دەشێت ئەو تابلۆیانە بە ووشەى ناسک بنەخشێنێت. " خەمى غوربەتیشت ئەخۆم"، ئەو دنیا پاک و بێ گەردەیە کە شاعیرى لاو "دەرباز یونس" ئەو هەموو تابلۆیە جوانانەى بە ووشەى ناسک لە نێو ئەو دەریا پان و بەرین و بێ بنە نەخشاندووە. ئەو تابلۆیانە بەشێکن لە ژیانى شاعیر، کە لە ئەو ماوەى تەمەنى ژیانى توانیوویەتى ئەو تابلۆیانە بنەخشێنێت، وە ئێستاکەس ئەو تابلۆیانەى خستۆتە بەر دیدى عاشقانى شیعر. شەوانە زۆر بە ناسکى لە نێو ئەو دنیایەی تایبەت بە خۆى گەمە لەگەڵ ئەستێرەکان دەکات، و لەگەڵ مانگ و ئەستێرەکان دەدوێت، باسى تەنیاى خۆى و دوورى لە خۆشەویستەکەى و هەست و سۆزى خۆى دەکات، ئەو تابلۆیە جوانانە بۆ خۆشەویستەکەى دەنەخشێنێ.
" جى لەم هەستە شێتانەم کەم
بەرامبەر بەو هەموو ئێش و ئازارەکانى بێ باکى خۆشەویستەکەى، شاعیر هەر بە هەستە ناسکەکەى بە ووشەى جوان تابلۆى رازەکانى دڵى خۆى دەنەخشێنێ و ئەیدا بە خۆشەویستەکەى
"من بەڵێنم به دڵم دابوو...
کەوەک جاران بانگت بکەم بە دڵەکەم...
چاوە سەوزو درۆزنەکانیش کە تۆرابوون ...
ئەمرۆ تێر تێر ماچیان دەکەم...ل10.
زمانى شاعیر، زمانى ماچ و خۆشەویستى یە.بە ووشەى ناسکى ماچ و باوەش و جوانى چاو و گوڵ، چەندین تابلۆى نەخشاندووە، "
شێتى کردم چاوى گەشت...ل21.
لە نێو ئەو هەموو تابلۆیانە، شاعیر سووربوونى خۆى لەسەر پەیمان و بەلێنەکانىدەردەبرێت، بۆیە لە تابلۆیەکانى بە روونى باس لە پەیمان و بەلێنەکانى دەکات،
کۆچى تەمەن لەگەڵ منا بەرێ بکەى...ل27.
شاعیر بە دیدێکى ریالزمى دەروانێتە ژیان و پەیمان وبەلێنەکان، بۆیە لە چەندین شوێن دان بە هەڵەکانى خۆى دادەنێت، و داواى لێبووردن لە خۆشەویستەکەى دەکات،
" هەستم کرددوە چەند هەڵەبووم...
بۆیە دیلم لە نێو قەفەس...
گەر بمبوورى یا نەمبوورى...
پاشى تۆ دڵ نادەم بە کەس...ل86.
زۆرجار شاعیر دەورژێت و رق و کینەى خۆى بەسەر خۆشەویستەکەى دەبارێنى، و هەموو پەیمان بەلێنەکان تێکدەشکێنێ،
شهرت بێ دڵم لهت لهت بکهم
گهر بۆ دووریت تهڕم بکات
سهرت بێ خهوت پێ نهبینم
گهرچی تهرکی خهویش بکهم
ئهو شیعرانهی بۆم نووسیوی
شهربێ گشتیان فڕی بدهم ... ل 93
. بەڵام هەڵچوونى شاعیر کاتیە، زوو پەشیمان دەبێتەوە لە رق و کینەکانى،تەنانەت باس لەوە دەکات دوور بوونى خۆشەویستەکەى و توورەبوون و نیگەران بوونى، تەمەنى شاعیر بەرەو ئاوابوون دەبات، بۆیە پەنا دەباتە بەر وەسیەت،
" توخوا کە مردم وەسیەت بێت لاتان...
شینم بۆ مەکەن مەیکەن بە گریان...
تەنیا بۆم بێنن لى جلى دولبەرم...
کفن بدوورن بیکەنە بەرم...ل105
. تەنانەت شاعیر هەموو ساتەکان بەیوەستە بە بە خۆشەویستەکەى و بیرو خەیاڵى لاى خۆشەویستەکەیە،
" گەر بەیانیەک لە خەو هەڵسایت...
کەس دەستى لێ نەداووى...115
شاعیر لە زۆربەى تابلۆیەکانى باس لە خۆشەویستەکەى خۆى دەکات، کە ئامادەیە هەموو شتێکى پێشکەشی خۆشەویستەکەى خۆى بکات، بەڵام لە نێو دڵى شاعیردا کەسێکى دى هەیە، جگە لە خۆشەویستەکەى، کە ئەو کەسە هەموو ژیانیەتى ئەویش دایکى شاعیرە،
" بۆ دایکم بێ هەموو ژیانم...
.کریەو شینم، پێکەنینم...ل185.
ئەگەر بێتوو لە گۆشە نیگاى نەتەوەى سەیرى تابلۆیەکانى شاعیر بکەین، ئەوا چەندین تابلۆ دەبینین، لەو تابلۆیانە دەردەکەوێت کە شاعیرى لاو پەروەردەى دەستى خانى و حاجى و پەشێوە
بەهەرەشەى توورکى تەرەس...
نە ئەنفالى چەرک سووتێن...
نەیگۆریم و نەبووم بە کەس...
لە لووتکەبم یان لە هەرەس...