
06-30-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ کۆچه‌رێ
ئیبراهیم حه‌یده‌ری
ئای نه‌رم و نیان
کێژۆڵه‌ی لاو برۆ که‌مان
ئه‌ی ئه‌سمه‌ری باڵا بچووکی چاو جۆان
ده‌ی لێم گه‌ڕێ
با که‌م بتڵێم له گه‌ل زام و ئێش و برین و ژان
چیت لێم ده‌وێ
ئه‌ی ئاسکه ناسکه‌که‌ی
سه‌ما که‌ری دڵی لاوان.
* * *
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م
له پوسته‌ری نه‌کێشراوه
له چیروک و له هۆنراوه‌ی نه نوسراوه
بۆت نه‌نووسم
په‌نجه‌کانی گێژو شێتم
ڕوو ده‌که‌نه به‌ژن و باڵات
له چوارچێوه‌ی هه‌ر چاه‌ێکتا
بیرم ده‌گرن
په‌تی زوڵفی بۆ هه‌ڵ ده‌خه‌ن
تا بۆ مێحرابی چاوه‌کانی تۆ بنوسن.
* * *
سه‌د جارم وت ، ئاسکه‌که‌م
ئه‌گه‌ر بوتی ده‌تپه‌ره‌ستم
گه‌ر ئاوری من زه‌رده‌شتم
ئه‌گه‌ر ساقیت ، ئه‌من پیکه‌م له مه‌ستی چاوت پڕ ئه‌که‌م
تا کو مردن
نه ده‌ینوشم نه دیرێژم
بۆ جه‌وهه‌ری پێنوسه‌که‌م
تا به باڵاتدا بینووسم.
* * *
ئازیزه‌که‌م
رۆیشتی له لام به‌لام یادت
چۆپی کێشی خه‌یاڵمه
جه‌سته‌ی کفت و مانووم بۆیه ماوه
وا ده‌زانێ چاوه‌کانی پڕ هه‌ستی تۆ
بزه‌ی لێوو ده‌ستانی تۆ
بۆ جارێ تر بانگی ده‌کا.
* * *
ئازیزه‌که‌م دڵداره‌که‌م
چی بنوسم له چی بدوێم
به‌ژن و باڵا ، چاوو بڕۆ
ڕه‌شی که‌مه‌ندی زووڵفی تۆ
قاقای خه‌نده و پێکه‌نینت
یان جارێ تر
وشه‌ی خۆشه‌ویستم بتکێ له نێوانی لێوت
یان ئاهه‌نگێ تر بخوڵقێنم
بۆ نه‌رم و نیانی رۆینێت
زورم له‌مانه بۆت نووسی
ملوێنکێک
له ئه‌ستێره و هه‌تاو و گوڵ
کردمه وشه‌و به باڵاتدا هه‌ڵمواسی
لای من وابوو
شێعره‌کانم وشه‌کانم
ده‌توانن وێنه‌ی پرژین
ڤینۆسی من حه‌سارت که‌ن
له نێو باغی دڵم ده‌وری چاوه‌کانت ته‌نن
تا ته‌نیایی قه‌ت نه‌توانێ له سه‌ر شێعره‌کانما
خیمه لێ دات و دابه‌زێ
ئازیزه‌که‌م
که چی ئیستا هه‌ر ته‌نیایی
ده‌ستی مانووم به‌رو شه‌قامی
کورته ژینم را ده‌کێشێ.
* * *
گه‌ر ده‌مزانی
له تاپوی ته‌نیایی سنوورمدا
تاڵه پرچێکی زولفی تۆ
وشه‌کانم ده‌خنکێنێ په‌نجه‌کانم هه‌ڵده‌واسێ
ئه‌و ده‌مه‌ی وا
له سه‌ر سینگی تۆ ده‌نوستم
بێ مه‌رحه‌با
ده‌ستی مه‌رگم هه‌ڵده‌گوشی
به بێ وچان کرنۆشم بۆی ئه‌دا
له داوێنی ئه‌شقی پاکی
ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌ی ئامێزتدا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|