موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3914  
قدیمی 07-19-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

سەلام گوڵم ئاواتي ژين سەلام قيبلەم مانگ وپەروين
سەلام دونياي دەرووني من سەلام هەناسەكەي دێرين


سەلام هەموو هاوارەكەم سەلام ميواني شارەكەم
سەلام كۆچ كردووي پارەكەم سەلام بۆ عەشقي من پەرژين


سەلام باراني وەرزي دڵ سەلام مەزراي سەرسەوزي دڵ
سەلام خەو ووەنەوزي دڵ سەلام ديدەم تيشكي زێڕين


سەلام شۆخي سابڵاغەكەم تاقە گوڵي ناوباغەكەم
سەلام ئاڵاو بەيداغەكەم سەلام پەڕەي گوڵي نەسرين


سەلام بووكي بۆكانەكەم سەلام دەردو دەرمانەكەم
سەلام ئارامي گيانەكەم سەلام خوداوەندي زەوين


سەلام كانگاي خۆشەويستيم تەنيا بتي بتپەرستيم
كۆنە شەڕابي ،بۆ مەستيم سەلام سۆماي چاوي ئەوين


هەتامردن بەتاسەتم گەر بپرسن پێناسەتم
قورباني ێك هەناسەتم هەتاوي ژينم خاتووزين


سەلام لەيلاي مەجنووني ساڵ سەلام پەري،خەون وخەياڵ
ئەي مانگي چاردەم ڕووبەخاڵ لەچاوي ڕووبارت ئەسرين
ڕووبار

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید