چهند کورته شێعر له ک.د ئازاد بانه
باسی خۆشە ویستیت دەكەم
دەبێ بە وەرزی هەڕەشە!
لە چوار لاوە
لێوی ڕقم لێ دەكرۆژن
خەنجەر سواری هەسان دەكەن
هەڕەشەم بە دەبان دەكەن !
••
شێعری وەسفی تۆ دەنووسم
دیوان دیوان
بڵاو نابنە وە !
شێعرم بە قاچاغە ڕێ دا
ڕوو دەكاتە شاری دڵان !
دەفتەرەكانم بە دەسنووس ،
دەگەنە لای دڵدارانت !
باسی عەشقی تۆ خەتەرە
باسی تۆ هەر باسی سەرە !
••
زۆر كەس لە عەشقی من ناگەن !
لۆمەیان ناكەم،دڵدار نین
خاوەن یار نین !
ناحەزانم،
لە عەشقی تۆ بێ نەسیبن
وەك ڕەقیبن !
••
بەندەنەكانی تاریكی ،
هەمبەر بەچاوەكانی تۆن !
چۆن بیم بۆ لات؟
••
لەسەردەمی پانۆڕامای ،
حەزەكانی قەتیس ماوو
میزۆپۆتامیای خۆزگەكان ؛
تۆ ئازاری ،
خاك و خەڵک و
ژارەبزەی ،
كەمتیارەكانی نامۆییم
بیر دینیەوە!
••
سپیدەكان ،
دەگەلّكوێستانوەخەبەر دیم !
دەسنویژ بە ئاوی زوڵاڵی،
كانی بنارێك هەڵّدەگرم !
لە سەر بەرماڵی پیدەشتی
دە شتێكی كاكی بە كاكی
بەرانبەر یەزدان ئەوەستم .
دەستم هەتا تەشقی خوا
درێژ دەكەم
بەو نیازە ،
بەسەربەستیت ببینمەوە و
چیتر شۆفڵی ناحەز و
سەر نیزەی خەم ،
جەر گتنەدرِن!
چی ترچی تر سەرت نەبرِن !
••
ئیسقانەكانم لەغاری شانەدەرێ
هاتنەدەرێ !
هی سەر دەمی ،
نیاندرِتاڵیو كاڵیم بوو!
زانیم تەمەن دریژترم ،
لە جەللادەكانی خۆشم !
••
لەم وڵاتە ،
عومری شادی كەم دەوامەو
خەم زۆر دەژی!
••
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )