خه‌یاڵه بچووكه‌كانی خه‌یاڵدانێك
1
كه‌رووبارێك پێڵاوه‌كانی،
چووه ناو ده‌ریا
ئیتر قاچه‌كانی ونده‌كا..!
2
كه‌دارسنه‌وبه‌رێك جه‌سته‌ی
موتوربه‌كرد له‌په‌ڕی باڵنده،
ئیتر كڵاوه‌كه‌ی (با) ده‌یبا..!
3
كه‌تاریكی پشتی ده‌چه‌مێ،
خه‌تای گڕی مۆمێك نییه
خه‌تای ئه‌وه‌یه دڵی،
له‌لێدانی خۆر ده‌كه‌وێ..!
4
شۆڕه‌بی بۆیه ده‌له‌رزێ
له‌تاو هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌شه‌با نییه
له‌وه ئه‌ترسێ پێیه‌كانی،
له‌ناو ئاودا.. گه‌مه نه‌كا..!
5
مه‌رگ واته تك.. تك رژانی
ئێواره له‌ده‌ستی شه‌وا
تك، تك رژانی تیشك،
له‌باخی سێوێكا..
تك، تك رژانی هه‌ناسه،
له‌ره‌وڕه‌وه‌ی رۆحا..!
6
كه‌گیا كۆنگره ده‌به‌ستێ..
گفتوگۆ ته‌نها باسی كچێنی كێڵگه نییه،
كه‌بكوژرێ
گفتوگۆ حه‌شاردانی
گۆره‌ویه‌كانی پایزه،
له‌ماڵی چه‌مێ.
7
دره‌خت كه‌خۆی ته‌فسیر ده‌كا،
ده‌مه داسی پرسیار،
به‌لقێكیا خۆی هه‌ڵناواسێ..
چونكه گیرفانه‌كانی پڕن،
له‌رازیانه‌ی باران و
ده‌سته‌كانیشی له،
جریوه‌ی تیشكدان..!
8
كه‌نیوه‌رۆیه‌ك مان له‌خورادن ده‌گرێ،
بیر له‌زاكیره‌ی نازناز ده‌كاته‌وه،
كه به‌چرپه‌ی زه‌رده‌په‌ڕ ده‌ڕووشێ..!
9
من ناتوانم عاده‌تێك،
تێكبشكێنم
كه‌گزنگ زه‌نگێ له‌ده‌رگاكه‌م ئه‌دا
ژووره‌كه‌م له‌خه‌و هه‌ڵده‌سێ و
ته‌پوتۆز گسك ئه‌داو
ده‌موچاوی ده‌شوا..!
10
شتێك نییه تا سه‌ر ئه‌به‌دی
شتێك گه‌وره‌تر نییه، له‌خۆشه‌ویستی
نه‌جادوو ئه‌وه ده‌كاو
نه‌په‌ڕ جۆ..
ئه‌و هه‌موو رق و كینه‌كان،
له‌سه‌رشانی به‌رئه‌داته‌وه‌و
داوای لێبوردن ده‌كا..!
11
عه‌جه‌ب له‌خه‌وتن،
كه‌خۆی ئیعراب ده‌كا..
كه‌سكون به‌هه‌نگاوه‌كانمه‌وه ده‌به‌ستێ،
ناهێڵێ هزرم باڵه‌فڕ بێ و
زیكر‌و ته‌هلیله‌شم شكۆفه..!
12
بۆ هه‌میشه شتێك رووده‌دات
له‌فرمێسكا ورده پێكه‌نین،
ده‌فڕێ به‌ئه‌سپایی
له‌ده‌مه‌قاڵه‌ی من و تۆشدا
ورده خه‌یاڵێك،
ده‌مه‌زه‌رده به‌ئاشتی..!
13
هه‌رده‌م ئاسمان پڕه له،
پێكه‌نینی شین، شین
چونكه باڵنده‌كان
له‌چاویلكه‌كه‌یا نیگه‌رانی ده‌سڕن!
14
هه‌موو شتێك دژیه‌كه
له‌ناو شه‌پۆلی ده‌ریا،
كۆڵانێك له‌بێده‌نگی..
له‌ناو كپی به‌ردیشا،
قیژه‌ی رووبارێك له‌بێحه‌یایی..!
15
كه‌هاوین تێرده‌خوات له‌خوڕه‌ی خۆر
میوه‌كان له‌شه‌قامی،
له‌زه‌تا راده‌كێشن..!
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی ــ سلێمانی