دێڕ بشدۆڕێ شەقامەكان هەر زیندانن
گشت پیادەڕۆكان كە لە مندا ڕادەكشێن
دێڕەكان پەیكەرەیەكی ڕەشن لە سرووشتی مازۆخی مانگ و
پێویستیان بۆ خۆشاردنەوە لە پشت پەساپۆڕتی هیچ هەورێك نییە
[ ئەوە بەڵگەی دۆڕانی دێڕ نییە كە لە تاریكیدا جێ دەگۆڕن ]
دەق ئەگەر دژایەتیشی دەگەڵ ناوەڕۆكی پیادەڕۆ هەبێ
شار ئیستعارە لە شەیتان و خوێواوكی ئێوارەدا تۆمار ناكا.[ شار خانەخوێی زەمانە]
بۆ چاویلكەكەت كە پێشبڕكێ لە ئەژماری دێڕ و مشار دەباتەوە
مێژووش كەرتێكە لە پیواز [ دوو قوڕنەش بێ هیچ كات خۆی ناناسێتەوە ]
/ لە داهاتووی بژێوی سەگدا كە گورگ ترەكی بێگومان بەڵگەی ددانتە كە دیاردەی زووهەڵدانی برۆی تەمەنكورتی سەری مانگە/
[ هەڵبەت كە مژێك لە مەمكی شەو دەدەی مانگ چارەیەكی نییە جگە لە ئیسكۆڕتی شێت و گورگ و شەو لێك دەترازێنێ ]
گریمان بووی بە عەقڕەبەی بەخۆداچوونەوەی شوان كە گاڕانتی سەری مانگە
[وەباڵی فڕۆیدم وەگەردەن! خەون بە مانگ كە دەبینم یا شێت دەبم یا دەبم بە شوانێك شەو لە دەمارەكانیدا سەر بە ئەستێرە چاپ دەكرێ]
تۆ دەڵێی:
لە من تێناگەی ئەشكەوتێكی تاكەكەسیم پڕ لە ئەفلاتوون و نیسێ[ دیوار و تەمسیل بەدەرەك]
وەباڵی گشت زیندانەكانم وەئەستو!
سەرم كە سپیایی و پیری دەژەنێ؛
شەقامەكان بە تێكڕایی زیندانێكی سەرگەردانن.
عەبدولقادر نیازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )