کۆڵکه‌زێڕینه
ئه‌ی وه‌کوو تۆم کۆلکهزێڕینهت له باوه‌ش گرتووه
ڕێژنه فرمێســــــــکم له ئاوێنه‌ی شکاوت مشتووه
ماچه‌کانت تا له ده‌ریای چاوهڕوانیـــــــــم بێته مه‌ل
دێڕ به دێڕی ده‌فته‌رم ڕێی ئه‌و مه‌له‌م ڕێک خستووه
تا له حه‌وشه‌ی سینگی تۆ ئه‌ستێره بدره‌وشێته‌وه
من ده‌گه‌ڵ پڕشهنــــگی تاو په‌یمانی ژینم به‌ستووه
بۆ نه‌مامی دوو وشه‌ی مه‌مکت له‌سه‌ر دێڕی نیگام
هه‌ر له باخچه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌رچی خه‌م بوو ڕۆیشتووه
چاره‌نووسیش تان و پۆی قه‌ت وا له‌گه‌ڵ من چانه‌بوو
چڵ به چڵ چاوی قه‌ڵه‌م پرچی شه‌واره‌ی ڕستووه
خۆشه‌ویستیت نیشتمانم ڕۆژ به ڕۆژ چڕتر ده‌بێ
ئه‌ڕته‌شی عیشقه له چاوتــــا قافیه‌ی دابه‌ستووه
سه‌نگه‌ر و سینه و سیاسه‌ت پێکه‌وه هاوڕێی هه‌ژار
قه‌ت جیا نابن له یه‌ک وای ده‌م له مه‌مکی خستووه
هه‌ژار ئیوه‌ر ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )