باوەڕ
هەوای پاک و جوانی بەهاری، قاسپەی کەو و جیکەی چۆلەکان و شنەی فێنکی با که له پەنجەرەوه وە دەموچاوم دەکەوت، له ناکاو دەگەڵ دووکەڵی سووتانی ئەسپەندەری دایەگەوره وەسەر ڕەشی گەڕا.
هەروا که له سایتەکاندا له هەواڵێکی تازه دەگەڕام، نووسراوەیەک سەرنجی ڕاکێشام که کاکەشانێکی تریش له ئاسمان دۆزرایەوه؛ گوتم ئەی هاوار دایەگەوره هەر ماوه ئێمەش بچینه ئاسمان و ئەتۆ ئێستاش هەر خەریکی ئەسپەندەر سووتاندنی! گوێی لێنەبوو هەر ورتەی دەهات و لەگەڵ سووتانی ئەسپەندەرەکه دەیگوت:
«چاوی دوژمنان کوێر بێ، له چاوی پیس بەدوور بین.»
هەر له بیری نەبوو چووبووینه ماڵی جیرانەکەمان که ئەو هەموو شتەیان کڕیبوو و دەبوایه شتێکیان لێ قەومابا، له حاڵێکدا که هاتینەوه ماڵێ تەواوی لۆستێرەکانی ئێمه سووتان. لەو فکرانەدا بووم هەستم کرد سواری دووکەڵی ئەسپەندەری دایەگەوره بووم و به ئاسماناندا دەگەڕێم. تیشکی جوانی هەتاو، ڕەشایی ئەسپەندەری داپۆشی و وەکوو باڵندەیەک له پانتای ئاسماندا سووک دەفڕیم که لەپڕ به دەنگی خوشکه چکۆلەکەم ڕاچڵەکام که زیقاندی: «دایەگەوره سووتام».
فەوزییە یاهوو ــ مههاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )