موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3992  
قدیمی 07-23-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


چه‌ند کورته شێعر له ک.د ئازاد
هەڵەبجە (به‌شی دووه‌م)
ساڵە‌هایە ،
چاوە‌كانم فیری گریان دە‌كە‌م ،
بە‌نە‌فرە‌تە‌وە‌ دە‌رِوانێ !
عە‌شق وە‌ بیر دڵدینمە‌وە ،
دە‌ردە‌دارانە لێدە‌دا !
كە‌گۆرانی شاد دەكەمە
میوانی چوار وە‌رزی شیعرم
هاوار ئە‌كا و ئە ناڵینێ !
••
ئە‌ی نیشتمان ،
ئاواتە‌كانم ، لە تۆرا دە‌ست پێ دە‌كە‌ن
بۆیە بێ هۆ
لە كۆتاییش،
دە‌گە‌نە‌وە‌ باوە‌شی تۆ!
••
بۆ ساڵڕوژی ،
لە دایک بوونی ڕاپەڕین ،
کوردستانیش ،
وەک چۆن باوە ،
مۆمێکی گەورەی داگیرساند ؛
ئەو مۆمە گەورە و بەشکۆیە ،
« هەڵەبجەی شەهید » یناوە!
••
ئەوەی ئەمڕۆ ،
پێش بە شێعرو
هاوار و هەڕەشەم دەگرێ ؛
گەمژەیەکە
قەمچیەکی بە دەستەوە ،
سنگی دەریا دائەپاچێ
تا کوو شەپۆلی هەڵ نەچێ!
••
یەکەم زیقەی ،
مناڵێکی لە دایک بووی
پاش کارەساتی هەڵەبجە
تێی گەیاندم؛
عومری زوڵم کەم دەوام تر ،
لە تەمەنی مێلاقەیە !
••
ئای چەند سپڵەن !
ئەو کەسانەی؛
ئەو کانیەی تێر ئاویان دەکا ،
دەی خنکێنن !
ئەو دەستەی نانیان دەداتێ ،
دەی شکێنن !
••
ئەو یاسایە پەستم دەکا ،
دەسەڵاتم لێ دەستێنێ !
بێزارم لەو بەسەرهاتەی ،
باڵیفڕینم دەشکێنێ !
تووڕەم لەهەر دەسەڵاتێ ،
کوردوستانم دەشێوێنێ!
••
هەرگیز سەرم دانەنەوی
هەتا بووە ،
غەیری بۆ تۆ و بۆ خوانەبێ ،
ئەی نیشتمان
کڕنۆشم ، قەت نەبردووە !
••
چۆن قەڵەمی من بسرەوێ؟
تا شێعری من بە خەبەرە ،
دوژمن خەوی لێ ناکەوێ !
••
ئەگەر گەڵایەك هەڵوەرێ
دڵی شێعرم دادەخورپێ
ئە‌گەر گوڵێک پەڕ پەڕ ببێ
چاوم تانە‌ی بە‌ سە‌ر دادێ!
هاوارهاوار
لێرە دار ... نا
دارستانیان شە‌ق و شڕ کرد
لێرە گوڵ نا
لێرە گوڵستانیان قڕ کرد .
لێرە لە‌ شاری هەڵەبجە‌ ،
هە‌ر کوردێک نا
تۆوی کوردیان قڵت و بڕ کرد!
بۆیە‌ دەگریم!
بۆیە‌ دڵی ساوای شێعرم،
دادە خورپێ !
بۆیە‌ تا دێ،
لێوی ڕقی خۆم دەکڕۆژم
چاوم تانە‌ی بە‌ سە‌ر دا دێ !
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید