پێچه‌وانه
به پێچه‌وانه‌ی یاسای ئه‌وین
تۆ له لام بووی و من
خۆم کرد به نه‌بین
تۆ بووی و بۆنی خۆشی گوڵی سوور
چریکه‌ی بانگی خۆشه‌ویستی
بزه و پریکهی پێکه‌نین
تا له ژووری چاوه‌کانتا
میوانت بووم
خانه خوێم بووی
باران نه‌رم و هه‌تاو گه‌رم و
خه‌یاڵ ڕه‌وین
هیوا که‌سک و تاسه ته‌سک و
دارستانی ئاوات به‌رین
سه‌رم به‌رز و خه‌مم ته‌رز و
دڵ ئاگرین
لهودهمانهو تیشکی بزه‌ت
له گۆڕه‌پانی چاوانم
باری کۆچاند
کۆچی باراند
هه‌ناسه‌م سواری سووری سوخمه‌ی گوڵه
زارم بزمارڕێژی
گل و ژان و ئێشی دڵه
سه‌رم شۆڕ و چاوم تۆڕ و دڵم بۆڕ و
ئه‌وین خه‌مین
عەباس ئاغائی – تیكابی هەوشار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )