ئاگرستانی ده‌روون
بنووسم با به ته‌نیاییمه‌وه تاوێ له من قاته
وه‌رینی باوه‌ڕی ڕۆژه گه‌ڵاڕێزانی ئاواته
له به‌ر بێ‌نازی ئه‌م شاره ده‌س‌هه‌ڵپێکێکی تاراوم
له تاراجی بزه‌ی لێوێ خه‌مێ وێڵی خه‌راباته
ئه‌وینداری له لێڵایی کڕێوه‌ی قاتی وه‌یلانه
ڕه‌قه‌ڵهاتی شه‌قه‌ی ماچ و که‌نینه سه‌رکز و ماته
له به‌ر بۆرانی ئه‌م وه‌رزه ته‌زیوه زه‌وقی بێدارم
له پێده‌شتی زه‌مانا بۆچی فه‌وتانی مه‌ت ئاواته
سه‌رهه‌ڵبێنم له گریانی زوڵاڵێ با به یه‌کجاری
له پا خا کاخی وه‌یشوومی سته‌م ئه‌سرینی ئه‌وڕاته
ئه‌دی هه‌ڵنایه ئاواتێ،کچی به‌ختم گرێ‌به‌سته
له ماته‌مزاری ئه‌م چاخه ته‌مایه‌ر سێحر و تاماته
ده‌روونم ئاگرستانێکی گڕداری له مێژینه
بڵێسه‌ی تا خوداوه‌نده ئه‌گه‌ر مه‌یلی ته‌ماشاته
غه‌زه‌لی نوێ،ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی-سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )