دوور له هه‌ره‌سی شه‌قام
که به‌رائه‌تی کازیوه
گه‌ڵا گه‌ڵا
هه‌ڵم ده‌نێ به‌ره‌و نزار
ده‌رفه‌تێکی ره‌نگاوره‌نگم
خۆم ئه‌سپێرمه شای وه‌رزه‌کان،ئه‌م حه‌زره‌تی پاییزه و
ئه‌ڕژێمه ناو دره‌خت و خاک و تووله‌ڕێ
دوور له هه‌ره‌سی شه‌قام و
له ده‌سپێکی دووهه‌می شه‌و
ئه‌و کاته‌ی وا
گه‌ڕه‌ک نوقمی شه‌واره‌یه و
کۆڵان ئه‌ڕمێته ناو هه‌ده‌ر.
جێی خۆیه‌تی منی وشه
داکه‌مه سه‌ر ڕوومه‌تی سپیی لاپه‌ڕه و
وه‌ی خزمینه:
له ته‌متوومانی چارشێوا
گوناه غه‌رقی نزووله‌یه و
به‌رد دێته زمان
له هه‌زار و چه‌نده‌مین
گلاراوی شه‌هوه‌تا
درۆ به‌رگه ناگرێت و
شانی شل ئه‌بێ ده‌ره‌تان.
ئه‌ی پیاوانی شه‌هوه‌ت و تریاک و ئایین و ئه‌سکه‌ناس
وه‌ی ژنانی موبایل و ماتیک و نامووس و ڕه‌مه‌زان
دۆنادۆنێکی به‌رینه و
من که‌لاوم له تاوان و له خه‌ونووچکه‌ی باپیران
منم له ره‌گه‌زی ئاگر و ئه‌ستێره و دارستان
له‌م ده‌مه‌شدا
که هه‌ر وه‌کوو کتێب ته‌نیام
رۆناچمه نشێوی ژیان
به‌م شێعره‌دا ئه‌نووسێم و
له ئێستگه‌کانی ئه‌م شێعره‌وه
کوێره‌وه‌ریت باش ئه‌ی مرۆڤ؛
له‌و شه‌وه بێ هه‌ساره‌وه
گه‌ڵا و دره‌خت
به‌رد و بنار
تۆ و ئازادی
لێک نامۆن و
زه‌ویش پڕه له سترانی
لێڵ و ناڕوونی دابڕان.
شێعری عه‌لی حسه‌ینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )