غه‌زه‌لی نوێ-عه‌لی حسه‌ینی
ده‌سپێکی وشه
مه‌ودا بده به‌م تاسه‌مه با هه‌ڵبزنێ پێت
من ده‌فته‌ری سینه‌م هه‌یه بۆ ڕاخه‌ری به‌ر پێت
هه‌رده‌م له چه‌مه‌ر سووربه،سوور باوی به‌سه‌رچوو
هه‌ر چرکه ئه‌من سوورم و سووریش به سه‌ر دێت
ده‌سپێکی وشه‌م دێته‌وه بارین له ڕێتا
له‌م جه‌نگه‌یی بێ عارییه با دڵ نه‌وه‌رێ لێت
لێوڕێژی ته‌مم ئه‌ز،هه‌مه هاڵاوی هه‌ناسه‌م
لێڵاوی زه‌مه‌ن چۆن بڕه‌وێ،که‌نگێ به‌سه‌ربێت؟!
تاوم که ئه‌ده‌ی تۆ له ده‌قی شینی غه‌زه‌لدا
کاولگه‌یی ئه‌م سینه‌مه وه‌ک تاڤگه ئه‌ڕژێت
نایێ له‌گه‌ڵم،دێڕ به‌له‌ز و تاوێ ئه‌پاترێ
گه‌ر پاسه نه‌بۆ پڕکه‌روو باژێڕ له وشه‌ی شێت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )