شێعری شاخه‌وان ڕه‌سووڵ- هه‌ولێر
هاوارێک و هه‌وراز
له مێلاقه‌یی‌ترین ساته‌وه
شۆڕشۆڕ به کاڵیتا نوقمم که‌و
کاڵ کاڵ به ئێواره‌دا
شۆ
ڕم
که‌وه
له مێخه‌کبه‌نم‌ده
به‌رۆکاویم تا کوڵه‌نجه‌که‌ت
که‌ی زه‌رده‌په‌ڕم هه‌ڵده‌خه‌ی له بێ‌تاقه‌تیه‌کانت
له شه‌واره‌ییم‌دا خنکانێک و
جۆگه‌له‌یێک و ده‌زوو ده‌زوو تا ڕووبارێـــــــــــک،
تاڤگه‌یه‌ک و
له به‌ردانێک
ش ڵ ه ژ ا ن
ئه‌ڵێن ئێمه هه‌ر ده‌م‌به‌یان به سه‌ربه‌ستی‌دا هه‌ڵئه‌زنێین
له خنکان‌دا
تا دوایین پرخه‌ی په‌تێ
سێداره‌مانه‌و
په‌تی ئه‌کا خولیاکانی کانی‌ترین ڕووناکی
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
له هه‌ورازت‌دا هاوارم ئه‌که‌ی
له هه‌موو ئازادییه‌کان هانامه بۆت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )