چه‌ند کورته شێعر له ک.د.ئازاد
هێنده ده‌گه‌ڵ وه‌ڕه‌زیدا سه‌ما مه‌که‌ن، شێ هه‌ڵدێنن!
له سه‌ره‌تای زامێکه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م،
گه‌رم گه‌رم!
له به‌یانی ئازارێکا ڕی ده‌که‌وم،
هێور هێور!
وه‌رز ،وه‌رزی دابڕانه!
وه‌رزی لێک بوون و تۆرانی
باوه‌ڕه‌کان و بۆچوونی
حه‌ز و نه‌فره‌ت و دامانه!
که‌سێ نه‌فره‌تم هه‌ست ده‌کا،
له به‌ر لێزمه‌ی ناکامی دا شڵه‌ژابێ!
که‌سێ ڕازی ئه‌م خه‌مه‌ی من باوه‌ڕ ده‌کا،
ته‌نیا جارێ،
ده‌گه‌ڵ باران دا گریابێ!
**
ئه‌ی نامه‌کانی ڕۆژ باش و
ئه‌ی شێعره‌کانی ئاشنا و
ئه‌ی په‌یکه‌کانی ژوانگه‌ی ماچ؛
لێواولێوم له دۆزه‌خ و
دارماڵ دارماڵم له ئازار!
په‌نجه‌کانی مێهره‌بانیم بۆ سه‌وداکه‌ن!
ئاوازه‌کانی ته‌سکینم بۆ فریا خه‌ن!
چرپه‌کانی ئاشناییم بۆ له قاو ده‌ن!
**
له‌و لای ساڕێژی ئه‌م دڵه‌م؛
خێڵێکی زام نیشته‌جێیه!
ئۆردووگایه‌ک له مه‌ترسی،
له هه‌ناوما بۆته ڕاوکه!
په‌نجه‌ره‌یه‌ک له سامناکی،
هیواکانم هه‌ڵده‌لووشێ!
چاڵێکی ڕه‌ش،
له ده‌روونما بۆته ڕووگه!
ئه‌م ناسۆره بۆ کوێم ئه‌با؟
ئه‌م دابڕانه که‌ی ئه‌بڕێ؟
**
ژوانگه‌ی ده‌رده!
ژوانگه‌ی ژانه!
به‌رکۆژه‌کان گاڵه دراون!
وه‌رزی ده‌سکه‌نه‌ی پرچه‌کان،
غاری لێوه‌کان ته‌نراوه،
به تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی خۆف!
ده‌روون سیخناخ،
له‌موعجزه‌ی تازه‌ی بۆندار!
ئه‌م ئازاره بۆ کوێم ده‌با؟!
**
شپرزه‌ییم غه‌ریب ماوه!
ئاوێنه‌کانی ڕاپه‌ڕین،
ژه‌نگ ئاژنن!
هێنده ده‌گه‌ڵ وه‌ڕه‌زیدا سه‌ما مه‌که‌ن،
شێ هه‌ڵدێنن!
گوێ له ناسۆری خاک بگرن!
سووکه ئاوڕێ،
له مێژووی تاڵی خه‌نده که‌ن!
ئه‌م ئاوازه لاوازانه،
ته‌شه‌نایی،
وه‌بیر زامه‌کان ده‌ێننه‌وه!
**
مه‌رحه‌با ئه‌ی کوێره‌وه‌ری!
سڵاو داهاتووی ڕه‌نج و خه‌م!
غه‌ریبستانی گه‌یشتن،
شه‌وه‌زه‌نگێ دایپۆشیوه!
به تاوانی خۆشه‌ویستی تۆمه‌تبارم!
دوورخراوه‌م،
به گوناهی شه‌وباشێکی دڵدارانه!
ئه‌مه سه‌رتای ئازاره!
ئه‌مه سه‌رتای خه‌زانه!
**
چ بارانێکی ناوه‌خته!
له هه‌ورێکی پڕ شووره‌یی!
شه‌ڵاڵ به بۆنی مێگه‌لی
تاراو له به‌نده‌ن و بنار!
من شوانه‌وێڵه‌ی سه‌ربه‌ستم!
پرسێکی چاره‌نووس نه‌که‌م،
جڵه‌وی ئه‌م ڕانه نابه‌م،
بۆ هه‌ڵدێری مان ونه‌مان!
**
کێ خه‌و‌نه‌کانی لێ دزیم؟
کێ نوێنی هه‌رزه‌کاریمی،
به خه‌یاڵ و وه‌نه‌زه‌وه ڕازانده‌وه؟
ڕاوێژ له‌گه‌ڵ تارێکی دا،
فێری شه‌وبێداری کردم!
کازیوه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی،
بۆته مه‌راقی مێژووییم!
**
ئه‌ندێشه‌کانی سبه‌ینێ،
عه‌مباره‌پۆن!
دیالۆگ ده‌گه‌ڵ نه‌زانی دا،
بینایی خستوونه گومان!
حه‌زناکه‌م ڕێگه‌م لێ ون کا،
بیری پووچی مان و نه‌مان!
حه‌زناکه‌م ئیتر هاوڕێم بن؛
خۆزیا و بریا و
ئاخ و داخی تاڵی ژیان!