له دواترین حه‌زی بێ وه‌ڵام... من
ئێواره‌یه
شه‌قام پڕه له بۆنی عه‌تر
سێ خه‌یاڵی ناسک و دوو خۆشه‌ویستی و ژماره‌یه‌ک به‌جێماو
له دواترین حه‌زی بێ وه‌ڵام
ده‌سته‌کانم ته‌نیان
له دووره‌وه لێت ئه‌ڕوانم
ناسکترین حه‌زه‌کانت راچڵه‌کێنه ئه‌ی ئافریقاییترین مرۆڤی چاو
من ئه‌نفالی ئه‌شقم
وێرانم که به سه‌ربازی چاوه‌کانت وێران
بێتاقتم بێ تاقه‌تی ئێواره‌یه کی چاوه‌کانت
ئێواره‌ت باش
زیاره‌تی رووتدوو رۆژجارێکسێ هه‌ناسه‌یه وچوار هه‌نگاو
له کاتژمێری 5چرکه به‌رله گیاندانم
Take offئه‌کێشم له‌سه‌ر وشه‌ی لێ لێ لێ ...لێوت
په‌نچه‌ر ئه‌بم بۆ ماچێکت
تۆیش به ده‌وری 100 له چرکه‌دا
چاوه‌کانت ئه‌گێڕی و
بۆ نامبینی!!!!؟؟؟؟
شێتی ده‌نگی کامه شه‌قامی ئه‌م شاره‌ی
((ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم..........))
سه‌ر هه‌ڵئه‌بڕم
ته‌نیامته‌نیا...
تاکسی ده‌ربه‌س
ده‌ربه‌س تا لایدایکم
هێرش حه‌دادی ــ دیوانده‌ڕڕه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )