موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4105  
قدیمی 02-20-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


"مردن خەریكە ئیش دەكا زەوی سەرقاڵی سووڕانە"
بۆ ئەوەی دەخەوم‌دا دووپات بییەوە دەست بە ئاوێنەدا بێنە
وەكوو مەرگكە دەگاتە پەنجەرە جیهان دەروەستی بیستنم نییە.
بەردەوام دەچاوێكم‌دا دەخەوم مێروولەكان تێی‌دا دەگرین
وەك گریانت بۆ پسانی ملوانكەكەت لە ئیستعارەی شەوانم‌دا.
پەراوێزی چاوەكانم لە دەقی پرچەكانت‌دا تەفسیر دەكەم
[ چارەم نیە خەو بە دڵەڕاوكێی مریەم دەبەخشم ] و
پەنجەرەیەك لەتم دەكا و
لە چاوت‌دا ئاسمان دەڕووشێ
خاوەنی هیچ دەمامكێك نیم
چاوەكانت ئاسمان خوڵقی پیاوێك لە كۆڵانێكی بۆنبەست‌دا [لە دەستەكانم دەگەڕێم؟]
ئەو دێڕانە گەر لە تۆدا بلەوەڕێن
ڕاستی تۆ لە ساڵی ئەسب‌دا بە ئەستۆی جیهان‌دا بڕای
من سواری خەیاڵم دەبم
[سەرم لە خەونەكانت كەسر كە]
دەنگ دەگەزم و مانگ لە حەنجەرەم‌دا دەخەوێ
شتێك لە چاوم‌دا ئاوێزانە[ وەك ئەوەی مانگ بە پێخواسی پیاسە بكا یا لە دەمارم‌دا سەگ بترەكێ ]
لە نیشتمانێك دەگەڕێم / لێت حاڵی نیم / گران‌ترە لە ((وەڕین))! /
تا كوێ بڕۆم لە دەرەوەی ئاوێنەتم؟/ بە سەرەتادا بچینەوە؟! /
[ تا كڕۆكیم دەكێشیەوە من تان‌وپۆی قاڵی دەچنم ] بۆ تۆ بە تەققەوە ڕەنگم
ئەو ڕۆژەی لە ئاوێنەت‌دا داخرام و لە هەناسەم‌دا بووم بە كڕۆشەی هۆشی تۆ
[ جار جار پێویستم بۆ هیچ كات ]
تەنیاییت كڕۆكییەكی گرینۆكە لە گیانم‌دا
ڕاستی ئامادەی خەتی دەستم بە لە مردن‌دا تا كفن بم و پەپوولەش لە جیهان‌دا جێی بێتەوە
-ــ لەو شێعرەدا چەند مناڵم بە دێڕێكیش ژیر دەبمەوە وەكوو دوعای ملوانكەكەت لە ڕەوایەتێكی ((ڕووت))دا ــ
[ جەزای ڕووت‌بوونم دەبەخشم بە ڕابردووی عەیبێكی تۆ ] بەس نییە یا خودا بمرم؟
هەر كە شێت بم دەتنووسم و لە سەر قسەی خۆم دەوەستم
[ درەنگیش بێی قەیدی ناكا، دڵەكوتە دەڕژێمە ناو هەنگاوی تۆ ــ ماندوو نەبم ــ ]
هەوەسی ئاوێنەم كردووە و
شاعیرێك لە فنجانەكەم‌دا هەڵدەوەشێ
مناڵیم لە دەرفەتی حەوشەیە‌ك‌دا پشتاوپشت دڵەكوتەی شكانی گرت
ئێستا
ژنێك ماچ دەكەم بۆ قژەكانی خۆم بگریم
ئێستا كۆڵان لە هەنگاوی من دەهاڵێ و كەوشەكانم لە مناڵیمەوە ڕووتن
یا پۆلیس !؟ــ مەمگرە ــ لە درێژەی كەلەبچەدا ــ
: فڵانی ئەو جارەش دەتبەخشم ــ
كۆڵان لە خۆت‌ داتەكێنە
مردن دەست بە ئاوێنەدا دێنێ.
عەبدولقادر نیازی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید