(...)
مەمخە بیری دامركاوی
چەند كاتژمێر لە مەوبەرم...
ئەتۆ خولیای...
ژێر ڕكێفت
من و هەزاران تەرمی دی
سارد بووینەوە
دادەخۆرپێن
تاڵ مەبە لێم
شیرینیەكەت لە دڵ دەدا!!!
چركەساتێكم بدەیە
خۆ حەشار دەم
لە پشت دڵۆپێكی سووردا
تووڕە مەبە
شێعری "گەڵای زەرد و بەهار"
كۆتایی بێ
تەم و مژی ئێوارەیەك
ئەمباتەوە... ئەمباتەوە...
مەحموود محەممەدیان ــ بۆكان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )