به‌ره‌ی نوێژی نوێی هاوچه‌رخ
توونین مێحڕابی چاوه‌ره‌شه‌کانی ئه‌ویش
نیگا نیگا زه‌مزه‌مه‌م ده‌که‌ن و
قنوتم ئه‌ڵێن
که بۆ رێگای ئه‌م شاره‌م لێڵه و
شارێکی شینی شێعراوی
تا بانگی بڵندگۆیه‌ک
ئیمانیان ئاوده‌ستی مزگه‌وته‌کانه و
کاڕنه‌ڤاڵی ده‌ڵاڵه پانتۆڵ شۆڕه‌کان
ئێره شه‌قامی مزگه‌وتی جامیعایه و
نوێژ وه‌کوو شێعر
بگره تا گۆڤه‌ندی هه‌موو به‌رماڵه‌کان بێ که‌س تر
لاوان نوێژیان نایه و
پیرێک رۆمانه نوێژی دوو چله‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نووسێت:
-سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوێژێکی گڕه‌زۆکی به‌یانی
به‌ر له چێشته‌نگاوی چوونی
له خه‌مێکی ره‌شا
کردمیه شاعیر و
شایه‌ری عه‌ڕه‌بی رۆژانیهه‌ینی
تا لاوکی به‌هه‌شت و
هۆره‌ی هه‌نگوین و
ورده حه‌یرانه‌ی حۆریان
نوێژم دێ
زۆرجاران به‌سه‌ر سه‌مای تاوانه‌وه و
به ده‌م هه‌موو بیره‌وه‌ریه حه‌رامه‌کانی لاویم
نوێژم دێ و بێ ئه‌وه‌ی بزانم
"حمد"م چه‌نده حه‌رامه و
قیبله‌م ون و
ده‌سته‌کانم گرێپوچکه‌ی شێعرێکی کۆن
من ئه‌مه‌وێ رچه‌شکێنی به‌ره‌ی تازه‌ی شێعر بم
له خۆوه بڵێم و له خۆوه بنووسم و زمان بڕوخێنم
-ئاخۆ خوا تێم ئه‌گا چ شێعره نوێژێکی شێته؟-
ئاخ! نوێژم دێ و
چ شاعره‌نوێژێکی کڵۆڵم
من له خۆڕا باڵه‌ته‌په‌ی پێش کاروانی ئه‌م به‌ره‌م
تۆ بڵه‌ی لاوان
شاعرانی به‌ره‌ی نوێی ئه‌م ره‌وته نه‌بن؟
که چۆن نوێژیان شێته و
به‌م منارانه نوێژیان نایا!
ئێره شه‌قامی مزگه‌وتی جامیعایه و
ئیمانی پۆست مۆدێڕن
ده‌ستنوێژیان تۆقه‌یه‌کی عه‌شقه و
بانگه
به کاتی ماچ!
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده ــ بانه