“یادی هاواڵ”
زەمان هەر وەك رووبارێكە
رێگا دەبڕێ
یادی هەواڵ بریسكەیە و
دڵ دادەگرێ
ئەمشەو ئەسپی دڵی یاغیم
یادی هاواڵ هەڵیدەگرێ
لەندی شێخان جێدەهێڵێ و
لە غوربەتا لەنگەر دەگرێ.
ئەزانم لەسەر سەفەری
بڕۆ، بڕۆ خودات لەگەڵ.
كە رۆیشتی...
بە دوا نیگا دڵت بردم
شووشەی ژیانی ئاساییم
بەو سەفەرە
لە تەمەنی لاوێتیمدا چڕژ و هەی داد
لە ناخەوە نەمام مردم.
دەی گیانەكەم باش بزانە
چ لێرە بیت و چ لەوێ
عاشق بە دیداری رووتم
ئەمڕۆ لە دوێنێ تینووتر
سبەی لە ئەمڕۆ تینووتر
تۆ كانیاوێكی زولاڵی
لێت تێر نابم
تاكوو هەبم من تینووتم
وەكوو كێڵگە
لە وەرزی بێبارانەدا
من تینووتم.
ئاسكۆڵەكەی شۆخ و شەنگم
ئاڵبۆمی بیرەوەرییەكانم
وشەكانی شێعرم هەموو
سەماكەری چاوەكانتە.
خۆشەویستەكەم ئەی گوڵم
ئەزانم ئەگەڕێیتەوە
شۆخ و شەنگتر لە گشت جاران.
تووڕب مەبە لە نووسینی هەڵبەستەكەم
ئێستاش كە هەور دەڕۆی
گیانە بڕۆ
ئەگەر هاتوو گەڕایەوە
لێت تێك نەچێ و نیشانە بێ
ئادرێسی جێ هەوارەكەت بۆ دەنووسم
لە بیرت نەچێ
ئەختەر گیان.
سۆغرا ڕهزگهیی ــ فهنلاند
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )