تا مه‌مک ئاوه‌دان
له ده‌لاقه‌ی به‌یانیه‌وه که کاتژمێر خه‌واڵوویه
تا ویندۆزی ئه‌وینت
هه‌میشه پڕ ته‌ماشات ده‌که‌م
لێره‌ش حه‌زره‌تی په‌یامت ئاف نادا
هه‌ربه ته‌مه‌ننات .
چه‌ت ناکه‌م و سپاس .
نیوه‌ڕۆ خۆم له شێعر ئێستا نه‌دزیوه‌ته‌وه
که که‌وشه‌کانم سه‌فه‌رین
ده‌بێ بڕۆم
-تاکسی تاکسی -
حه‌ح ! به‌سه‌رهاتێکی شێتانه‌یه
له بانگه‌وازی عیشق
ده‌ست ناخاته ڕوو دڵه‌کووته‌م به ئێش و زار
- شاعیرم یا که نیم -
له‌ره‌ی مه‌مک
تا شه‌قام ، هه‌ر سرنجم ده‌دزێ
هممممممممم !
لێگه‌ڕێ با ویندۆزی ئه‌وینت به ڤۆڕدی نیگام
پڕ که‌م له خۆشه‌ویستی
- شاعیرم یا که نیم -
ده‌تپه‌ره‌ستم ئیتر هیچ و
هه‌ر سڵاو...........
خۆزگه ماچ بارانی که‌م
که‌ڵمه‌ت یا که لێوت
ئا ئه‌وه‌یشه مانیفێستی بزه‌ت
ئیتر تا کۆتایی تا ئامێزت
مالئاوا ........
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )