چوار شێعر له تاراوگه
1
چۆن پێت بڵێم دە چاومدا تۆ شک ئەبەم
باوکە چیاکان ئەمڕو سەوز ئەچنەوە
چیای من پڕە لە گەردەلوول
کەس نییە گوێچکە بە گۆرانییهکانم بەدا
پەنجەرەکانیش بە بێ دەنگی ئەگرین
نمە نمەی باران تەڕیان ئەکا
لاپەرەکانی دەفتەرم
هاوڕێی نزیکی منن
بڕاوە ترووسکایی لە ماڵمان
هیچ هیواێکی ژیان نەماوە
ڕۆژگارێکی چەند تاریکە
من ڕێبواری ئەم ڕێگایهم
هەنگاوەکانم زۆر شلن
ناپێورێ بۆم ئەم ڕێگایە
چۆن پێت بڵێم دەچاومدا تۆ شک ئەبەم
باوکە چیاکان سەوز ئەچنەوە
چیای من پڕە لە گەردەلوول.
٢٠١٢/٣/١٥
2
ئەی پیاوی ئەو دیوی حەقیقەت
لە پەنجەرەی نیگاتەوە
مەبڕە چاو
لە دڵی چلورە بەستوو
بە تیشکی نیگات
تک تک ئەتوێتەوە و
ئەڕژێتە سەر برینێکی قووڵی قەرتماغە بەستوو
٢٠١٢.١.١٠
3
ئەگەر ئەم جارە بێمەوە
مەزرای ژیان دەکێڵمەوە
هەرچی دڕک و گیای هەرەسە
بە برژانگم دەیچنمەوە
٢٠١٢.١.١٢
4
مۆمی دڵ
مۆمی دڵم هەڵکراوە
بەدوای ونبوویدا گەڕاوە
ئەمشهو ئەسپی دڵی یاغیم
سەرکەشە و تۆری هەڵ
سۆغرا ڕهزگهیی ــ فهنلاند
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )