هـيـــيـــيـــچ
1
هه‌ردوو ده‌ستم به‌سه‌رمه‌وه گرتووه
ده‌بێ واى بقوپێنم
هيچ ته‌نه‌كه‌چييه‌ك بۆى ڕاست نه‌كرێته‌وه
2
هه‌ناسه‌م تووند بووه
پێده‌چێ گرێ درابێ
3
خه‌ياڵم
به بزمارێكه‌وه هه‌ڵواسراوه
ده‌ستم پێی ڕاناگا
تا بيكه‌مه‌وه ناوسه‌رم
4
وێنه‌ى خۆم به ديوارى ژووره‌كه‌مه‌وه ده‌كێشم
جارێك بێ چاو
جارێك بێ پێيه‌كانم و
جارێك بێ ده‌سته‌كانم
جارێك بێ خه‌ونه‌كانم و
جارێكيش به‌بێ خه‌ياڵه‌كانم
جارێك ده‌م به‌پێكه‌نين و
جارێكى ديكه به ده‌م و چاوى چرچاوى و
نيگه‌رانييه‌وه
دواجار ته‌ماشايان ده‌كه‌مه‌وه
هيچيان من نيم
5
له ناو خۆمدا بۆ شوێن ده‌گه‌ڕێم
من پڕم
پڕ
پڕ
شوێن ده‌ست ناكه‌وێ تا دڵێكى لێ دابنێم
6
گه‌وره‌ترين گرفتم ئه‌وه‌يه ناتوانم
له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ژيان بكه‌م
وه‌ك من بير ده‌كه‌نه‌وه
وه‌ك من خه‌ون ده‌بينن
وه‌ك من خه‌ياڵ ده‌كه‌ن
وه‌ك من كات تێده‌په‌ڕێنن
7
ته‌په‌ى پێى پياوێك له ناو سه‌رمدا
ئارامى لێهه‌ڵگرتووم و
به مايكيكه‌وه پڕ به كووچه‌خامۆشه‌كانى سه‌رم
هاوار ده‌كا
"به‌خته‌وه‌رى ئه‌وه‌يه مرۆڤ له دايك نه‌بێ
ئه‌گه‌ر له دايكيش بوو
ده‌ست به‌جێ بمرێ *"
8
منداڵيمم بده‌نه‌وه
له ئينجانه‌يه‌كى ده‌خه‌م و
نزيك گه‌وره‌بوونم دايده‌نێم
9
كتێب ده‌كڕم و نايخوێنمه‌وه
لاپه‌ڕه‌كانى ده‌كه‌مه كه‌شتى و
له نێو سه‌رنشينه‌كانى به‌شوێن كچێك ده‌گه‌ڕێم
-10-
هيچم لێ وون نه‌بووه و
به‌شوێن شتێك‌دا ده‌گه‌ڕێم و نايدۆزمه‌وه
11
هه‌ناوم گه‌رمه
پشكۆيه‌ك له گه‌ده‌م دايه
12
به كاركردن له ناوخۆمدا سه‌رقاڵم
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش نامپه‌رژێ
پرچم شانه بكه‌م
پێڵاوه‌كانم خاوێن بكه‌مه‌وه
13
سه‌به‌ته‌ى ڕه‌نگه‌كانم لێ وون بووه
تا هێندێك
له خه‌ونه‌كانمى پێ بنه‌خشێنم
پێده‌چێ هى ئه‌وه‌بێ ڕه‌شبين بم
14
ده‌نووسم
تا وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره بده‌مه‌وه
بۆ ده‌نووسى؟
هێمن عـــوسمان عه‌بدوڵلا ــ قه‌زای سه‌یدسادق (سلێمانی)