سووررێئالیسمی گورگ ئاسا
گورگ له ئێواره‌یه‌کی بێ ئه‌ستێره کۆچ ده‌کا
بیره‌وه‌ری گورگ بیره‌وه‌ری زستانه
گورگ ئاژه‌ڵی ئازادییه.
سوێندی گورگ سوێندی بایه
کڕنووش بۆ به‌فر ده‌با
راماڵی تاریکی ده‌دا و
خه‌ونی شه‌یتان ده‌ڕووشینێ.
ده‌گێڕێته‌وه زستان حیکایه‌تی شاخێک
شاخێک که ئه‌منییه‌تی ته‌زووی ساردترین _با بوو به به‌رزاییه‌کانه‌وه
شاخێک که سینگی سروودی ئه‌ستێره‌کان بوو
به‌ژنی بوێری سه‌رما بوو
ده‌گێڕێته‌وه زستان حیکایه‌تی گورگێک که گولله‌ی زوقم بوو
به‌ره‌به‌یان مانای مان بوو
ئێواران لووره‌ی ره‌گه‌زی سه‌رکه‌وتن بوو به پشتی برسییه‌تی دا
روانگه‌ی دوورترین برینی دهۆنییه‌وه
گورگ پیتی زاڵبوون بوو:
"پیتی پاراستن، په‌نجه‌ی ئه‌وین به سه‌ر به‌فر و برسییه‌تی دا، پیتی هه‌ڕه‌شه له‌مردن، گورگ زاڵه به
سه‌ر مان و نه‌ماندا"
قه‌دی قینی لووتکه بوو:
"باڵای لووتکه‌کان باڵای لووره‌ی گورگه له ته‌م و مژێکی برسیدا، قینی گورگ به‌رزتر
له لووتکه‌کان، بیروه‌ری هه‌ڵۆ کڕنووش ده‌با به ناو قه‌دی قینی لووتکه‌دا، هه‌ڵۆ
به‌شێکه له قینی گورگ"
هێڵی هه‌رمانی هه‌رد بوو:
"هێڵیک راسته و راست، که‌لێن به که‌لێنی هه‌رد ده‌گرێته خۆ، رسته به رسته‌ی
خاک ده‌کرۆژێته‌وه، ددانی به‌رد ده‌شکێنێ و هێڵێک چه‌پا و چه‌پ ده‌ڕنێته‌وه."
خه‌فه‌تی گه‌شی شه‌و بوو:
"شه‌و له جه‌رگی گورگدا ئاوه‌دان، جه‌رگی گورگ گه‌ش به وێنه‌ی ئاوێنه‌ی باڵانومای
ئاسمان، خه‌فه‌تی گه‌ش ترسی مانگه له لووره‌ی ئێوارانی گورگ، خه‌فه‌تی گه‌ش
نیگای گورگه به‌ره‌و دوورترین گۆڕستان."
ترسی رووناکی بوو:
"رووناکی ره‌وتی مێژوویی ژانی خۆره که که‌ڕووی رزگاری هێناوه، ترسی رووناکی
ترسی گورگه له مانه‌وه‌ی پووچی، سه‌رکه‌وتن ناوه‌ڕۆکی ترسی رووناکییه له
روانگه‌ی گورگدا"
خه‌نجه‌ری سڕی باران بوو:
"خه‌نجه‌ر له خه‌ونه‌کانی گورگدا گوڵێکی قوڕاوییه، باران ده‌یژاکێنێ و خۆر ده‌یبزڕکێنێ،
خه‌نجه‌ری سڕی باران گوڵێکه قوڕاوی، به سینگی گورگه‌وه ده‌شه‌کێته‌وه."
گورگ رامانی مانگ بوو له زوقم و سه‌رما دا.
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی ــ بۆکان