سروودێک بۆ پاییز...نا، بۆ دوێنێ...بۆ ئه‌وڕۆش
پاییز بوو..پاییز!
ئاسمان به زه‌وی دا ده‌فلیقاوه
و خه‌فه‌تێکیش
ده‌چۆڕاوه چوارچێوه‌م...!
ژن،
داره‌مه‌یته‌که‌ی شه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوی
ڕۆژ ڕه‌نگ کراوی
ئێره و ئه‌وێ بوو..
پیاویش،
گۆپاڵه ده‌سته‌که‌ی به زه‌بر
و گاشه باوه‌ڕی
خالێکی سوور سوور...!
به ئۆتۆپیایه‌کی کوناودیو دا
نه‌خته نه‌خته
ده‌پرینگامه‌وه ئه‌وپه‌ڕی
به حه‌قیقه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ دا
گه‌ش گه‌ش
بازم دایه نووته‌که شه‌وێک
هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌ر ئه‌وه‌نده
جارێک به‌و چاویلکانه بڕوانم...!
ژن،
گڕسۆزێکی په‌سیوخزاوی
بێ ژان کراوی
ماڵێ بابم..
پیاویش،
ئه‌له‌تریکی ئه‌وێ ڕۆژێ !؟!
ئه‌وێ ڕۆژێ !؟
ئا..ئه‌وێ ڕۆژێ بوو...!
پاییزه..پاییز!
له‌و ڕابردوویه، ده‌سڵه‌مێته‌وه چاو
پێ ش له‌و داهاتوویه...
ڕووگه،
په‌رده‌ی نێوان هه‌ساره‌یه‌ک و
قولینچکێکی که‌سیره‌ی ئێره‌یه..
دنیاش،
ئه‌م دیو ئه‌و دیوی ڕاوکراوی
گیان به‌تاڵی خه‌ڵک...!
هه‌ورازێکی چاوچنۆکی
ڕایه‌ڵ کراوی سووره‌وه بوو
به‌دوومه‌وه و له به‌ر پێشمه
منیش
ئه‌تۆ ئه‌تۆ ده‌یگه‌وزێنم..
پاییزێکی دیده‌ته‌ڕی
قوڕپێواوی سه‌ر به هه‌ش
به مه‌ڵاشوومه‌وه نووساوه
منیش
زیز زیز خستوومه‌ته به‌ر پشتێنم...!
ڕووگه،
سه‌رچاوه هه‌ڵپه‌سێراوه‌که‌ی
سه‌ر تاقه‌ی دایکم..
دنیاش،
سکیزۆفڕێنی نێوگیرفانم و
نه‌ساغی دوو جه‌مسه‌ری خۆ به شێت زانینی
ئێستایه...!
دوێنێ..
پاییز بوو..پاییز
هه‌ناوی سه‌وزی
خه‌م و خه‌فه‌تان...!
ئه‌وڕۆ..
پاییزه..پاییز
هه‌ناوی سه‌وزی
خه‌م و خه‌فه‌تان...!
موحسین مام قادری ــ مه‌هاباد