له‌تێک سێبه‌ر
1
گوێم له ده‌نگی بۆقه، به‌ڵام:
من بانگی دێوم کرد،
که ژنێک وه‌ڵامی دامه‌وه.
پیاوێک ده‌ناسم
له هه‌موو ژیانیدا، یه‌ک جار قسه‌ی کرد:
ژیان که ئاووئاو ده‌ڕوا، له شه‌پۆله‌کانی ده‌ڕوانم.
منداڵه‌کان گوتیان:
نازانین بۆ ژیان ئه‌وه‌نده به په‌له
ده‌چێته گۆڕستان؛
ڕێک وه‌کئه‌وه‌ی دایکم گوتی:
جوانییه‌کانمان!
من ده‌ڵێم:
نا!
هیچ نابێژم!
2
له ئاسمان که‌وتمه خواره‌وه، به‌ڵام:
هیچکوێی له‌شم ژانی نه‌گرت،
به‌رزایییه‌کانم نه‌بن!
هه‌مووکات بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه:
بۆ ئه‌وانه‌ی ناکه‌ونه خواره‌وه،
قووڵایی ناناسن؟
3
گوێ له هه‌ر وشه‌یه‌ک ڕابگره،
که ده‌په‌یڤێ!
هه‌ر هه‌موویان ڕاستیت پێ ده‌ڵێن
ته‌نیا "جوانی" نه‌بێ!
4
هه‌رکات
تماشای چاوه‌کانت ده‌که‌م،
شیعرێکی تازه له دایک ده‌بێ!
5
چاوله‌ڕێت بووم،
بۆ نامه‌کانت نه‌هاتن؟
دوێنێ باران بوو،
تنۆکێکم به‌ر که‌وت.
ئه‌مڕۆ گه‌رمایه و
چ تیشکێک له تۆوه نامسووتێنێ.
به‌یانی به‌فر ده‌بارێ و
من له خۆڕا ناڵێم:
کێ ناڵێ خه‌ون ده‌بینم؟!ا
فریاد عه‌لی ــ هه‌ولێر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )