چهند کورته شێعری دهروون یاسین
ئـــەوكاتەی عاشق بووم
لەناوپاسێك دانیشتبووم
.............
مـاوەیەكە تــۆ و پێكەنینم
لێ تۆراوە
..............
لێوەكانم تەنیایی
ماچ دەكەن
تۆش ئەو
.............
پێنوسەكەم
عەشقی ژنێك دەنوسێتەوە
...............
شەوانە تەنیایی
خۆیی دەخاتە
ژیانمەوە بیرم دەچێ
من دەژیم
..............
ناگەڕێنەوە
مردن و كەس بیری ئەوانی نەكرد
مردن و لەخەوێكی قوڵدان
مردن و ناگەڕێنەوە
............
لەجیات تۆ شەوانە
دەستی شِێعریك
دەگرم و خۆی لێم وندەبی
...........
سەیری پێڵاوەكانم كرد
زانیم نامگەینی بە تۆ
............
هیچ شتێك نەمكوژی
ئەم دوریەی تۆ
دەمكوژی
..........
من پیردەبم وتەنیا دەبم
تۆش سەرخۆش دەبی
........
لەسەر شاشەیی
تەلەفیزۆنیكەوە ئــایندەی
خــۆم دۆزیەوە
.......
مامەكانم بیرلەژیان و عاشقبوون
دەكەنەوە
منیش بیرم لای تۆیە
........
دهروون یاسین ــ ههولێر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )