موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4144  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


شێعری سه‌عید حاجی ڕه‌شیدیان
وەرگێڕان لە فارسییەوە: ڕەسووڵ ئامادەپوور
بۆ كاتێ تێناگەین شێعر دەڵێین
بۆ كەس تێناگا
كاتێ باران دێ
ئیتر ناتوانم
لە حەمام بتهێنمە دەر
ئیتر ناتوانم
كەفی سابوون
لە مەمكەكانت بسڕمەوە و
پێش لە هەڵم‌بوونی لفكەی ناو دەستەكانت بگرم
خاولی لە دەورت بهاڵێنم و
بۆ خواردنەوەی چا بانگهێشتت بكەم
شایەد كەس تێنەگا
پەیوەندی حەمام و باران
تەنها یەك كورسی و
تەنها یەك لیوانە
بێ‌چارە ئەو جندۆكانەی
لە ڕەوتی كارەبایی قەیرەكچان تێنەگەیشتن و
لە پاییزدا ون بوون.
بۆ كەس تێناگا
كاتێ حەبەكانی هەڵامەتت بۆ ماڵ دەهێنەوە
یانی
كەسێك لە مڵ‌مۆیی سێوێك‌دا تۆقیوەتەوە
یانی
قورسایی دەمپایەكان
لەسەر سووڕانی زەوی
بۆتە هەڵم‌بوونی چەند كەسی ئەویندار
كە مرۆڤێكی باش بوون و
هۆگرێكی زۆریان بە دایكیانەوە بوو
شایەد كەس تێنەگا
پێم‌خۆشە بمری
بەڵام حەبەكانی هەڵامەتت نەخۆی
تێناگەی
تێناگەی
كە چاوپۆشی
لە گەنجەی لیباسەكانت
یانی
لەسەر ڕێگادانانی مناڵەكەمان
یانی
كاتی سواربوونی تاكسی
هەر كام بۆ خۆمان كرێكەمان بدەین و
كاتی پیادەبوونیش
تۆ بیرەوەریت لە هاوریشمەكان‌دا لە دەست بدەی و
من نەتوانم بتبەمە لای دوكتوور و
دوای گەڕانەوەش
نەتوانم بەرگری لە خواردنی دەواكانت بكەم.
تێناگەی
تێناگەی
كاتێ حەمام بەتاڵە لە تۆ
ئیتر باران ناتوانێ قورسایی مەمك‌دانەكانت
بخاتە سەر
گوڵەبەڕۆژەكان و
هەنارەكان و
ڕێبوارانی بچووك و
ڕێویەكانی بە هەڵەدا چوو
ئەو كاتەیە
باران
دەبێتە ناپەیوەندی لیوان و كورسی
دەبێتە ناپەیوەندی باران و باران
تێناگەی
تێناگەن
ئەو ڕۆژە
كە قەرار بووبێم
دانیشین
چاو لە یەكتر كەین
ئەو ڕۆژە
ئەو ڕۆژە
نە لە ڕۆژژمێرەكەی من‌‌دا
نە لە سەرڕەسیدی هەواڵەكانم‌دا
نەبوو
دەتزانی ڕێبوارێك كە ڕایدەبرد
نەیدەتوانی یارمەتیم بدا
دەتزانی سەرڕەسیدەكان
ناتوانن یارمەتیم بدەن
من لە كۆڵانەوە
لە شەقامەوە
هاوارم كردی
بەڵام تۆ بە ئێلێكتریسیتەی پارچەكانی پەلاستیكی
لە پەنای ڕێبوار
لە پەنای سەرڕەسید ڕاتبوارد
تێناگەم
تێناگەم
تێناگەم
ئاخۆ تۆ لەگەڵ جیاوازی لاقەكانی من و
بەرهەڵبێنەی ئەو خزمەتكارانەی
لە فیلمەكان‌دا نیشانی دەدەن
ئاشنا بووی؟
ئەرێ تۆ هیچ‌كات دیتووتە
من بێ‌حورمەتی بە ماسی‌یەكانی ناو توونگەكە بكەم
یا دەرگاكە تووند پێوە دەم
یا لە تێكەڵاوبوونی فریشتەكان و حەریرەكانی سەر تەختی خەو
شكایەت بكەم
یا لە ئاوی زریشك
خەریكی ئافراندنی پشیلەكانی خۆ هەڵقوتێن بم
تێنەگەیشتی
ئەو كەسەی ریزبەندی ڕۆژەكانی تێك دا
تا كەتانەكانت
لە دەست بە سەر داگرتنی گەناوەرەكان وەرگرێتەوە
من نەبووم
تێنەگەیشتی
كەسێك كە خستی جندۆكەكانی ڕوون كردەوە
تا شەڕابی موویەكانت
خۆش ڕەنگ‌تر بێ
من نەبووم
تێنەگەیشتی
كە من نەبووم
نە بووم و
ئەوەی كە هێستاش كەس فەڕشەكانی نەماڵیوە
تاوانی منە
شایەد تاوانی
خودی
خودی
منە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید