حافز موسه‌وی
و:هه‌رمان وه‌تمانی
سێ‌شه‌ممۆ بوو
چوارگۆشه‌ی قاڵی
چوار نه‌خشی که‌ونی سوور
چوار شوێن په‌نجه‌ی خوێناوی
سێ‌شه‌ممۆ بوو
له کۆڵان خوێنی پشیله‌یه‌کی لێک هه‌ڵوه‌شاو
پڕژایه سه‌ر ڕه‌شایی مێشکم
به‌رده‌وام ڕۆژه نگریسه‌کان، پێشه‌نگیان هه‌یه
به‌رده‌وام له‌سه‌ر په‌ڵه‌ی سه‌ره‌تا
له‌و په‌ڵانه‌ی چوونه ناخی خاڵی کۆتایی
نیشان‌گه‌لێک هه‌یه
من له سه‌ره‌تای خۆم دێمه‌وه و
گریانێکی چه‌ماو ده‌بینم
له پشت گشت په‌نجه‌ره‌کان
لێره که‌سێک
وه شوێن خاڵی کۆتایی
له‌سه‌ر ده‌ماره گڕگرتووه‌کانم ده‌گه‌ڕێ
کۆا کۆتایی؟
سه‌ره‌تا کوانێ؟
ئێره ڕه‌ش‌ترین خاڵی منه
وه‌ک باڵه‌کانی باڵنده‌یه‌کی زه‌ریایی
کاتێک که مردووه و
بێجگه له خۆی
که‌س نازانێت مردووه
سێ‌شه‌ممۆ بوو و
سی شه‌و و ڕۆژ
به خه‌وه‌وه ده‌ڕۆیشتم
سێ‌شه‌ممۆ بوو
کاتێک که پێشه‌نگه‌کان یه‌ک به یه‌ک
له سه‌ر پلیکانه‌کان، له سه‌ر نه‌خشی فه‌ڕش، له سه‌ر سه‌نگ‌فه‌ڕشی کۆڵان
وه‌دیار که‌وتن
سێ‌شه‌ممۆ بوو
کاتێک که من
گه‌ڕامه‌وه بۆ خاڵی کۆتایی خۆم و
پشیله‌کان له پشت ته‌واوی په‌نجه‌ره‌کان
چه‌مابوون.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )