بێ تۆیی
شه‌وانه ((بێکه‌س ))ی ده‌خوێنمه‌وه و
بسکی ئاڵۆزی ته‌نیایی ده‌هۆنمه‌وه.
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی چرای شه‌و
به ئامۆشی
به‌ره‌و خامۆشی ده‌ڕوا
و
ئه‌ستێره‌کان خه‌و و خه‌یاڵیان به‌سه‌ر دادێ.
ده‌ریای غه‌مت بێ وچان
شه‌پۆل به دیواری سینه داده‌دا و
دڵی هه‌ڤاڤ
به نیگاهی یه‌خسیری باڵشمه‌ی هه‌واڵێک له تۆوه
خه‌و له چاوی ڕاده‌دا.
به‌ڵام هۆره‌بای دووریت هه‌واڵی له دیتنی ڕووی تۆی پێ نه‌دا.
جووڵه ده‌که‌وێته شار و
وه‌ک ده‌ڵێن (( ڕۆژ بۆته‌وه))
دڵی ماندوو
له هاژه‌هاژ بێتار ده‌بێ و
دایکم به په‌تووی بێ تین
جه‌سته‌ی په‌ژڤا و له ئاسیوی دووریت
داده‌پۆشێ.
هێند له‌مێژه ئه‌و به‌سه‌رهاته
له ژووری هه‌ڵمدوم دا دووپات ده‌بێته‌وه
که گیانم هه‌ڵافه‌ی به‌ستووه.
٭٭٭٭٭٭
ئامۆش: ئارام
هه‌ڤاڤ: که‌سێ که ماڵی له په‌نا چۆم و ڕوبار بێت
باڵشمه: چوارچێوه
هۆره‌با: بای سارد به مژه‌وه
بێتار: بێهۆش
په‌ژڤاو: وردبوو له ژێر شتی قورس
ئاسیو: ژان، ئازار
هه‌ڵمدوو: شێ و ته‌ڕایی زۆر
هه‌ڵافه: چه‌قه‌ره.
هیوا قاره‌مانی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )