شێعرێکی هووشه‌نگ ئیرانی
وه‌رگێڕ بۆ کوردی: غه‌فوور پیرزاده
دووڕگه‌ی ون بوو
له‌وێش هیچ شتێک چاوه‌ڕوانی من نییه
له‌وێش......... ئه‌ی سه‌رلێشێوایی هه‌رمان
هیچ شتێک چاوه‌ڕوانی من نییه
به‌رده‌وام بمکووشه به خۆته‌وه...... به‌رده‌وام بمکووشه به خۆته‌وه.
ئه‌ی ڕاکردنی بێ کۆتایی
به‌رده‌وام په‌نجه دۆزه‌ره‌کان
ڕاو بکه له‌سه‌ر، ئوقیانووسی دڵه خورپه‌کان و
به‌رده‌وام چاوه خنکاوه‌کان بهاوێژه نێو گوێ ماسییه‌کان.
ئه‌و ئه‌فسانه‌یه
( ئه‌فسانه‌ی دووڕگه‌ی ون بوو)
شه‌پۆله‌کانی ئوقیانووسی بێ هه‌دادان، ڕاده‌کێشێته نێو خۆی
چاوه سپییه‌کانی ته‌رمه‌کان
به ده‌وری ئه‌ودا خول ده‌خۆن و
ئه‌و که‌ناره کوێستانییه
(که ڕاسته‌قینه‌یه‌که ئه‌فسانه)
ده‌په‌رستن.
ئه‌ی سه‌رلێشێواویی هه‌رمان
قه‌ت به‌و ڕۆژه نه‌گات جێم بهێڵی
چوونکه تۆ و
ڕاستییه ئازارده‌ره‌کانت و
ئه‌شکه‌نجه‌کانت و
چێژه‌کانت
تاقه تێپه‌ڕگه‌یه‌که، که من به‌ره‌و دووڕگه‌ی ون بوو
( به‌و ئه‌فسانه ڕاسته‌قینه‌یه)
ڕینوێنی ده‌کات.
بهێڵه هه‌موو بزانن که من
تۆ، ئه‌ی سه‌رلێشێواویی بێ کۆتا،
به جوانییه به‌ژانه‌که‌ت و
هه‌موو دڵه‌ڕاکێیه‌کانت
ده‌په‌رستم
له خورپه‌ی دڵه‌خورپه‌کانتدا
دووڕگه‌ی ونبووم
(ئه‌و ئه‌فسانه‌ی ڕاسته‌قینه‌کان)
ده‌دۆزمه‌وه
بهێڵه هه‌موو بزانن......... بهێڵه هه‌موو تێبگه‌ن.