نامه‌ی١
"هه‌ڵدانه‌وه‌ی هاوار"
له چاوم‌دا بزۆزتر له هه‌ور
بارمته‌ی زه‌ریا له قاو ئه‌ده‌م،
به‌ڵکوو جه‌غزێک له ڕووداوه‌کان
تاجه گوڵینه‌ی له‌شێکی سه‌ر بڕاو بێ.
که هزر به گۆناته‌وه کالان بکه‌ی،
زه‌مه‌ن دڵی شوێن پێی مرۆڤه‌کان هه‌ڵده‌درێ و
پاییز ئێواریه‌ک ده‌ڕنێ.
به پیلانی په‌پووله‌یه‌ک په‌ڕاوێزی تاریکی مه‌کوته،
گۆڕه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
تێبگه...!!!
ئه‌وین فوو له ساماڵ ده‌کا و
بێده‌نگی ده‌چزێته دارێکه‌وه؛
تف له هه‌ڵمه‌تی کڕێوه و
نوێژه‌ن بوونی وه‌رز
که بره‌وی هه‌ڵچوون شۆڕه‌بی بێ.
که تۆ تاک بی
کۆمه‌ڵکوژی پیته‌کان واژۆ ده‌کرێ
له کۆنگره‌ی هه‌نیسک‌دا...
بسکت له به‌ستێنی کوڵمه‌کانت ڕۆده‌نیشێ و
جوانی به به‌ژنت‌دا له خاچ ده‌درێ؛
ئه‌مه چپاندنی چرۆیه به له‌شی کرچته‌وه.
زه‌مان ئاوسه له ڕووداو و
مێژوو به به‌ژنی‌دا ده‌دووردرێ...
که من ئه‌ویندار نه‌بم،
چاوه‌ڕوانترین کازیوه‌م
به ڕامانی گوناهێک...
تۆ کیمیاگه‌ری و
سیله له باریکه ڕێیه‌ک ده‌گری
که ڕێی دووری دارستانه...
گه‌شتی ناو ساته‌کان و
بن گرتن له ناخی خۆجێی‌ترین بگۆڕ،
پێشکه‌ش به شاخ و
پرێسکه که‌وناراکان...
تۆ میچ ده‌ئافرێنی و
زه‌مان خۆر ده‌به‌زێنێ؛
هیچ له شه‌ریعه‌تی بزه‌ت تێنه‌گێشتم
که نات به چاومه‌وه و
ژیان به سه‌هوو چوو...
نوێنی وشه و جوامێری بخڵه‌تێنه،
خڕپ بۆ دانوستانی پاییز و
سه‌د و ئه‌وه‌نده چرکه چاوه‌ڕوان به.
مه‌حموود محه‌ممه‌دیان ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )