موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4157  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


تاران، ناوەندی زەمانە و من ڕووداوێك لە عەتیق

ئەگەر زەمانی بێ‌ڕووداو
یووگای كاتژمێرێك بێ لە ناوەندخوازی دیواردا/ من دەزانم كە نەخەوتووی/...
لە بیرۆكەی عەتیق و
فەرهەنگی وشە بێگارەكان ڕا دێمەوە...شوێنی جانتا و حەرامی قاڵی
بەر لە فڕۆكە
لەسەر حینجەی خۆم و ڕەحڵی ئاسمان‌دا دانیشتووم
لە درێژەی ڕەوایەتێك‌دا
كە مێژووم موناقیسەی نیشتمانە و زمانی نیوەڕۆیانی باپیرووس نازانێ.
هەوای شێلدراو بە كەلكی ئێسقانی داخراو نایە
من نیگاركێشێك بووم كاتژمێرم كە لە دیوار كێشاوە
نە مووسا بە تاران دەزانێ
نە داوینچی بە ژنی ڕووت پێدەكەنێ
ئەوە نزای قوتب‌نەمایەكە
لە بڵواری موناقیسەی عەتیق و حەیرەتی حینجەكراوی مووسادا قەت ناشكێ
پێش‌تر وتبووم:
دروشم و ڕەنگ كە تێكەڵ بوون، شێتەكان زگماك نیگاركێشن
زۆرینەی دەنگ چەلێ بە گوێچكەی وەنگۆكە و ... زەمان قومارێكە مێژوو دەیكا و دۆڕاندوومە...
سڵاو...
من لەمپەری نیگاركێش نیم
بەڵام دەزانم تاران لە گشت دیوارە ڕەنگاوییەكان بشۆمەوە و
داوینچی بەو كەینە و بەینە نەزانێ.

عەبدولقادر نیازی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید