ئاوێنه شه‌رمه‌زاره‌کانی جیهانی من
بۆ شێعری "چاوه تاوسێکانی عه‌لی"خاتوو ئه‌رغه‌وان
من له نێو بڵێسه‌ی
باوه‌شێکی گڕ گرتووڕا هاتووم
هه‌زار هه‌زار
ئامێزی ئاورگی پڕ گرفه گرفت
بۆ واڵا ده‌که‌م
با چاوه تاوسێکانی ئه‌و نه‌بێ
سێبه‌ری بێ
به تیشکی نیوه نیگات
ڕوحی به به‌رداکه
به نگا، ده‌می مه‌سیح ئاساکه‌ت.
زۆر دووره فڕن چاوه‌کانت
له هه‌ته‌ری چاوی له سۆ که‌وتووم‌دا نین
تا ڕازاوه‌یی ڕوحی ئه‌ویناویت
له به‌ر که‌ن
بۆ دووپات کردنه‌وه‌ی
هه‌تا هه‌تاییت.
خۆت به ئاوێنه مه‌سپێره
ئێره‌ییت پێ ده‌بن
ئاوێنه دزی‌و و درۆزنه‌کان
له زه‌رده‌ی زرده‌په‌ڕ
جوانتر بزه‌ت.
جوانێکانت لێ زه‌وت ده‌که‌ن
تۆ هه‌زار ئایه‌تی نه‌وتراوی
تۆ ڕوحی هه‌زار ده‌فته‌ر
شێعری هه‌ڵنه‌به‌ستراوی
هه‌رچی گوڵه
ژانی ژاکاوی دایگرتوون
کاتێک تروسکه‌یه‌ک له
بزه‌ی نگای تۆیان
ناسی.
چاوه بێ سۆکانی من
بایه‌وانی ئه‌و که‌شتێ نین
تۆ تا که‌ناره‌کانی عیشق
به‌رێ
تۆ کانگای بارانی هه‌وری
ئه‌وین زێیی
خاتوونی وه‌ڕه‌زی وه‌رزی به‌هێ
ژیله‌مۆی دانه‌مرکاوی
ئه‌وین،
ئازار،
که گۆڕه‌وشاردرای
له تابووتی عیشقێکی
ناپیرۆز.
خۆت فریو مه‌ده
ئه‌وین باڵندێکی ده‌سته‌مۆ
نێ
هه‌موو ڕۆژێ
له سه‌ر گوێسوانه‌ی
دڵت بنیشێ،
به کشه‌ی نامێهره‌بانی تۆ،
ته‌ره نه‌بێ و
بۆ نه‌زه‌لی‌ترین شوێنی خۆی
هه‌ڵنه‌فڕێ،
به‌ڵام لێت زیز نه‌بێ
عیشقی پیرۆز
هه‌رگیز.
ده‌سته‌مۆی که‌وه
خاتوونی ڕوح به تان و پۆی
ئه‌وین چندراو.
ڕێگا مه‌ده مورکه‌ی بیره تاڵه‌کان
شیتاڵ شیتاڵی که‌ن
لێگه‌ڕێ به‌خته‌وه‌رترین چرات بۆ ڕادێرێ
له چوار ناڵی زاڵی ئبلیسی‌ترین
خه‌یاڵه نانه‌جیبه‌کانی ڕوح به شه‌یتان/
فرۆستۆکانی ده‌وروبه‌رت،
چاوه له سۆ که‌وتۆکانی من.
چ به‌خته‌وه‌رم
کاتێک نگام ده‌بێته چرا
بۆ ڕووناکی به‌ر پێت،
خاتوونی لێت شه‌رمه‌زار
گشت ئاوێنه‌ی جیهانی من.
سه‌یدسمایل به‌رزه‌نجی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )